ئەندرۆید 20, شوبات 2015

گووگڵ ئەپی یوتیوب بۆ منداڵان لە ٢٣ی ئەم مانگە بۆ ئەندرۆید بڵاودەکاتەوە.

YouTube-Kids-Unofficialبۆ ئەوەی ناوەڕۆکیکی سەلامەتتر پێشکەش بکەن بە منداڵان ئەوا بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی USA Today گووگڵ لە ٢٣ی ئەم مانگە وەشانێکی تایبەتی ئەپی یوتیوب تایبەت بە منداڵان بەناوی YouTube Kids بۆ ئەندرۆید بڵاودەکاتەوە. شایەنی باسە ئامانج لەو ئەپە شاردنەوەی هەموو ئەو ڤیدیۆیانەیە کە گونجاونین بۆ منداڵان و پێویستە بشاردرێنەوە لێیان. کەواتە ئەگەر تۆش دەتەوێت منداڵەکەت پارێزراوبێت لە ناوەڕۆکی نەشیاوی ناو یوتیوب ئەوا لە ٢٣ی ئەم مانگە ئەپی YouTube Kids سەرەتا بۆ ئەندرۆید لە کۆگای گووگڵ پلەی بڵاودەکرێتەوە و دواتریش بۆ سیستەمەکانی تر.

سەرچاوە Droid-Life + USA Today

بۆچونی تۆ