ئای ئۆ ئێس
21, شوبات 2015
چـــۆن بزانین كه‌وا چه‌ند كه‌س هێڵی ئینته‌رنێته‌كه‌مان به‌كاردێنێت؟
زۆرجار هێڵه‌كه‌مان خاوده‌بێته‌وه شكێكمان لەلا دروست ده‌بێت كه ئایا تێپه‌ڕه‌ووشه‌ی هێڵی ئینته‌رنێته بێته‌له‌كه‌مان هاككراوه یاخود نا؟ یاخود ئایا چه‌ند كه‌س ئه‌و هێڵه‌ی له‌لا په‌یوه‌ست(کۆنێکت)ـه؟ بۆیە ئێمە لەم بابەتەدا پڕۆگرامى (Fing) بە ئێوە ئاشنا دەکەین کە به‌رهه‌می کۆمپانیاى (Overlook soft)ـە، بەهۆى ئەم پڕۆگرامەوە ده‌توانیت بزانیت كه‌وا چه‌ند كه‌س هێڵی ئینته‌رنێته‌كه‌ت به‌كاردێنێت، واته چه‌ند كه‌س له‌سه‌ر هێلەکەی تۆیه، ئه‌و پڕۆگرامە زۆر تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی هه‌یه یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه كه ده‌توانیت بزانیت ئه‌و كه‌سه‌ى کە هێڵەکەل بەکاردێنێت به چ ئامێرێك به هێڵهكهت په‌یوه‌سته! لەخوارەوە بەستەری داگرتنمان داناوە بۆ ئەو سیستەمانەی بەردەستە.
|داگرتن بۆ سیسته‌می ئای ئۆ ئێس|

|داگرتن بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید|

|داگرتن بۆ سیسته‌می ویندۆز|
|داگرتن بۆ سیسته‌می ماك|

دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوه‌یەكی گشتگیر له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبه‌تیش له سیسته‌مى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى هه‌موو تاكێكی كورد سوودمهندبن له ته‌كنه‌لۆژیا و شتێكی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی ته‌كنه‌لۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".