بابەتی گرینگ
23, شوبات 2015
ئەمڕۆ لە مێژووی تەکنەلۆژیادا (23\2)
١- لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە ٢٣\٢\٢٠٠٥ یەکم ڤایرۆسی مۆبایل بەناوی Cabir دۆزرایەوە. Cabir کرمێک بوو توشی ئەم مۆبایلانە دەبوو کە بە سیستەمی سیمبیان کاریاندەکرد و هەرکاتێک مۆبایلەکە چالاکدەکرا پەیامی (Caribe) دەهاتە سەرشاشە. ئەم ڤایرۆسە لە ڕێگەی بلوتوزیشەوە دەگوازرایەوە.
٢- لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا و لە ٢٣\٢\١٩٩٨ کۆمپانیای JTS (Jugi Tandon Storage) تەواوی مافە زەینییەکانی Atari بە بڕی ٥ ملێۆن دۆلار بە کۆمپانیای Hasbro فرۆشت. دوای ئەوە Hasbro تا ساڵی ٢٠٠١ خاوەنداریەتی ئەتاری کرد بە کۆمپانیای infogrames فرۆشت کە دواجار لە ساڵی ٢٠٠٥ کۆمپانیای Hasbro بە بڕی ٦٥ ملیۆن ئەتاری کڕیەوە بەڵام بە کۆمەڵێک بەرهەمەوە ئەوانیش (Dungeons and Dragons, Monopoly, Scrabble, Battleship, the Game of Life, Clue, Risk, Candyland) بوون.
