ئای ئۆ ئێس
24, شوبات 2015
ئەپی Youtube Kids بۆ iOS و Android دابگرە.
دوای ئەوەی لە ڕۆژی ٢٠\٢\٢٠١٥ لە هەواڵێکماندا بڵاومانکردەوە کەوا گووگڵ بەنیازە ئەپێکی تایبەتی یوتیوب تایبەت بە منداڵان بۆ مۆبایلە هۆشمەندەکان ڕابگەیەنێت لە پێناو پێدانی ناوەڕۆکێکی سەلامەتتر ئەوە بوو دواجار دوێنێ شەو گووگڵ بەفەرمی ئەپڵکەیشنە تایبەتیەکەی بەناوی Youtube Kids بۆ هەر دوو سیستەمی بەناوبانگی مۆبایل iOS و Android بڵاوکردەوە و تۆش لە پێناو پاراستنی منداڵەکەت لەمەودوا ئەو ئەپە بخە بەردەستی منداڵەکەت کە لەخوارەوە بۆ هەردوو سیستەم دەتوانن دایبگرن:
بۆ ئەندرۆید: http://goo.gl/SsDTHh بۆ ئای ئۆ ئێس: http://goo.gl/P0cikI
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=OUmMAAPX6E8[/youtube]
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!