ئەندرۆید
26, شوبات 2015
ڕووتکردنی سیستەمی ئەندرۆید چیە و سوودی چیە و بۆ چی باشە؟
ده‌سه‌ڵاتی ڕووت Root به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنه‌ره‌كه له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی كارپێكردنی كۆمپیوته‌ریی. هه‌ندێك ناوی دیكه‌ی وه‌ك administrator, supervisor و هتد… هه‌یه بۆ پێكانی هه‌مان مه‌به‌ست. له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ندرۆید دا به ڕووت كردنی ئامێرێك ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت به‌رزترین ده‌سه‌ڵات دابین بكات بۆ پرۆگرام بۆ جێبه‌جێ كردنی كاری تایبه‌ت كه له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاسایی‌دا رێگه‌ی لێگیراوه. دابینكردنی ده‌سه‌ڵاتی Root بۆ پرۆگرامێك ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه پرۆگرامی ناوبراو ده‌سه‌ڵاتی كراوه‌ی به‌سه‌ر هه‌موو سیسته‌مه‌كه‌دا هه‌یه و بۆی هه‌یه هه‌موو جۆره گۆڕانكارییه‌ك پێك بهێنێت. به هۆكاری ڕوونكردنه‌وه‌ی پێشووه‌وه، ده‌بێت له كاتی دابینكردنی ده‌سه‌ڵاتی ڕووت زۆر وردبین بین و دڵنیابین كه ته‌نیا پرۆگرامی درووست ده‌سه‌ڵاتی ڕووت وه‌رده‌گرێت. له ئه‌ندرۆیدا ده‌سه‌ڵاتی Root به Superuser ناو ده‌برێت.
ئایا Root كردنی ئامێره‌كه‌م پێویسته؟
بۆ به‌كاربردنی ئاسایی و مه‌به‌ستی كاركردنی سه‌ره‌كی نه‌خێر پێویست به هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی ڕووت ناكات. بۆ جێبه‌جێ كردنی كاری وردتر، بۆ نموونه سڕینه‌وه‌ی پرۆگرامێك كه له لایه‌ن كۆمپانیای به‌رهه‌م هێنه‌ره‌وه له‌سه‌ر ئامێره‌كه‌ت دامه‌زرابێت، پێویست به ده‌سه‌ڵاتی ڕووت ده‌كات، چوونكه ئه‌و شێوه پرۆگرامانه هه‌موو كات ده‌سه‌ڵاتی زۆرتریان پێویسته له‌وه‌ی كه به‌كارهێنه‌ری ئاسایی (تۆ) هه‌یه‌تی.
ئایا ده‌توانم ئامێره‌كه‌م ڕووت بكه‌م؟
زۆربه‌ی ئامێره‌كانی ئه‌ندرۆید ده‌توانرێت ڕووت بكرێت، هه‌ندێك زۆر به ئاسانی و ته‌نیا به یه‌ك كرته و هه‌ندێكی دیكه‌یان كار و تێبنی زۆرتری پێویست ده‌بێت. به‌ڵێ، ئه‌گه‌ر شێوازێكی زانراو هه‌بێت بۆ ڕووتكردنی ئامێره‌كه‌ت. نه‌خیڕ، ئه‌گه‌ر پێشتر شێوازێكی زانراو و تایبه‌ت ئاشكرا نه‌كرابێت بۆ رووتكردنی.
بمخوێنه‌وه پێش ڕووت كردن!
ڕووت كردن گه‌ره‌نتی ئامێره‌كه‌ت پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه. رووت كردن له‌وانه‌یه ببێته هۆكاری تێكچوونی ئامێره‌كه‌ت به ته‌واوی. ڕووت كردن له‌وانه‌یه ببێته هۆكارێك كه نه‌توانیت له داهاتوودا ئامێره‌كه‌ی به فه‌رمی نوێ بكه‌یته‌وه.
بۆ ڕۆتکردنی ئامێرەکەت ئەم بەرنامەیە بەکاربهێنە Kingo Root کە دەتوانیت لەڕێگەی ئەم بەسەرەوە دایبگریت: http://www.kingoapp.com/index.htm

سەرچاوە بە دەستکارییەوە: ویکی کوردۆید
گۆران غەریب کەریم
خۆێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم و شارەزایم لە ئایتی و زمانی ئینگلیزی و بەرنامەکانی سیستەمی ئەندرۆید و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.