ئەندرۆید 27, شوبات 2015

LG یەکەم کاتژمێرى زیرەکى لە جیهاندا بە تەکنەلۆژیاى LTE ئاشکراکرد

LG-watch-urban-lte-598x337

ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمپانیاى LG یەکەم کاتژمێرى زیرەکى لە جیهاندا کە پشتگیرى نەوەى چوارەم دەکات ئاشکراکرد. کاتژمێرەکە ناسراوە بە “LG Watch Urbane LTE” و وەشانى نوێى Watch Urbaneـە کە لەماوەى ڕابردوودا کۆمپانیاکە ڕایگەیاند.

کاتژمێرەکە جیاواز لە جۆرەکەى پێشوو کە بە سیستەمى Android Wear کارى دەکرد ئەوەیان بە سیستەمىێکى نوێى گەشەپێدراو لەلایەن ئێڵ جیەوە بە ناوى “WebOS” کاردەکات و پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى چوارەم دەکات بەبێ پێویستى پەیوەستبوون بە مۆبایلى هۆشمەندەوە. پەیکەرى کاتژمێرەکە لە کانزاى “stainless steel” دروستکراوە کە بەرگرى ڕووشان دەکات.

خەسڵەتەکانى:
• ڕوونماکەى ١.٥ ئینجە بە ڕوونى ٣٢٠×٣٢٠ پێکسڵ
• بە پرۆسیسەرێکى سناپدراگۆن ٤٠٠ بە خێرایی ١.٢ گێگاهێرتز کاردەکات
• بیرگەى ناوەکى ٤ گێگایە و ڕامەکەى ١ گێگایە
• دەتوانێت پەیوەست بکرێت بە تۆڕەکانى وای فاى و بلوتوز و NFC
• پاتریەکەى ٧٠٠ میلى ئەمپێرە
بڕیار وایە ئێڵ جى پەردە لەسەر ئەو کاتژمێرە نوێە لابەرێت لە ماوەى بەژداریکردنى لە پێشانگەى MWC15 کە لە مانگى ٣ بەڕێوە دەچێت.

سەرچاوە: Aitnews , Theverge

بۆچوونەکان
  • سەردار عبدالله

    دەستت خۆش بۆ ئەم هەواڵە کاک دیاری. وا پێدەچێت کۆمپانیاکان کەوتبنە کێبەرکێیەکی گەرم لە دروستکردنی کاتژمێری زیرەک، چونکە لەم ڕۆژانەدا دەبینین هەر کۆمپانیایە و دروستکردنی ئەو کاتژمێرانەی لێ بووە بە ئاو خواردنەوە و ئێمە هەر پێرا دەگەین بابەت و هەواڵیان لەسەر بڵاوبکەینەوە. بەهیوای ئەوەی بڕەک سودمەندبن و بەکارهێنەرانیان بێ هیوا نەبن لەکاتی بەکارهێنانیاندا.

    • دیاری شێرزاد

      زۆر سوپاس کاک سەردار. بێگومان ئاخاوتنەکەت دروستە ئێستا لە هەموو جیهاندا و بە تایبەت پێگە تەکنەلۆژیایە بەناوبانگەکان بەم هەواڵانەوە سەرقاڵن. ئێمەش بەو هیوایەین کەوا ئەو ڕکابەریەى نێوانیان سوودێک بە بەکاربەر بگەیەنێت.

بۆچونی تۆ