ئەندرۆید
27, شوبات 2015
چۆن سەیرى پەخشى ڕاستەوخۆى ئاشکراکردنى Samsung Galaxy S6 و S6 edge بکەین؟

وا بڕیارە کە یەکشەممە ١/٣ کۆنگرەى جیهانى تایبەت بە مۆبایل ناسراو بە MWC15 لە شارى بەرشەلۆنە بەڕێوە بچێت. کە تێیدا چەندین ئامێرى هۆشمەندى نوێ پەردەى لەسەر لادەدرێت کە یەکێک لەوانە هەردوو مۆبایلى نوێى کۆمپانیاى سامسۆنگى کۆرییە کە ناسراون بە Galaxy S6 و Galaxy S6 edge. سامسۆنگ ڕایگەیاند کە پەخشى ڕاستەوخۆى ئەو کۆنگرە مەزنە داگوازێتەوە. کۆنگرەکە ئێوارەى یەکشەممە کاتژمێر ٨:٣٠ بەکاتى هەولێر ئەنجام دەدرێت.
بەستەرى فەرمى پەخشى ڕاستەوخۆى پەردە لەسەر لادانى هەردوو ئامێرە نوێکەى سامسۆنگ لە یوتیوب
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=CVk3ZWrhHxc[/youtube]
لە هەمانکاتدا ئێمە لە ماڵپەڕ و پەڕەکانمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سات بە سات هەواڵ و نوێکاریەکان بۆ ئێوە دەگوازینەوە
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".