ئای ئۆ ئێس
28, شوبات 2015
ئەپڵیکەیشنى IMDb بۆ ھەوادارانی سینەما

بێگومان ئەوانەى هەواداری سینەمان و ئارەزووى سەیرکردنى فیلمەکانیان زۆرە زۆرجار هەوڵى بەدەستهێنانى زانیارى تەواو دەربارەى فیلمەکان دەدەن، ئێمە لێرەدا ئهپڵیكهیشنی (IMDb) سەر بە پێگەى بەناوبانگى (imdb.com) مان بۆ ئێوە داناوە کە تایبەتە بە دەستکەوتنى زانیارى تەواو دەربارەى فیلم و زنجیرە تەلەفزیۆنیە جیهانیەکان، ئەم ئەپڵیکەیشنە تەواوى زانیاریەکان دەربارى هەر فیلمێک یاخود زنجیرە تەلەفزیۆنیە جیهانیەکانت بۆ دەخاتە بەردەست، بێگومان ئەوانەى کە بە پێگەکە ئاشنابن لایان ڕوونە کە ئەو ئەپە دەتوانرێت زۆرترین سوودى لێوەربگیرێت دەربارەى فیلم و زنجیرە جیهانیەکان.
خەسڵەتەکانى:
• پیشاندانى جۆرى فیلم یان زنجیرە واتە (ئەکشن،کۆمێدى،دراما،سەرکێشى…)
• پیشاندانى کورتەیەک دەربارەى فیلمەکە و ستافى فیلمەکە واتە (ئەکتەر،دەرهێنەر،نوسەر،بەرهەمهێن…)
• بوونى کورتەیەک لە فیلمەکە واتە (ترەیلەر) کە بە ناوەى ٣ تا ٤ خولەک بینەر ئاشنا دەکات بە فیلمەکە.
• پیشاندانى یەکەم ڕۆژى نمایشکردنى فیلمەکە یان زنجیرەکە لە سینەما و تی ڤیە جیهانیەکان.
• بینیى ئاست واتە (raiting)ـى فیلمەکە کە بینەر بۆى دادەنێت لەسەر ١٠ خاڵ واتە دەتوانیت پاش خۆتۆمارکردنت ئاست بۆ فیلمەکە دابنێیت
• بینینى بۆکس ئۆفیس کە بریتیە لە نوێترین ئەو فیلمانەى کە لە جیهاندا نمایشدەکرێن لەگەڵ داهاتەکانیان.
ئەپەکە چەندین خەسڵەتى جۆراوجۆر و ناوازەى ترى هەیە کە لە کاتى بەکارهێنانى پێی ئاشنا دەبیت.
ئەپەکە بۆ هەرسێ سیستەمى بەناوبانگ (ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس و ویندۆزفۆن) بەردەستە دەتوانن لەم بەستەرانەى خوارەوە دایان بگرن.
-داگرتن بۆ ئەندرۆید لە پلەى ستۆر
-داگرتن بۆ ئاى ئۆ ئێس لە ئایتونز
-داگرتن بۆ ویندۆزفۆن
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".