10
مۆبایل و تابلێت 9, تشرینی یه‌كه‌م 2011

بەرنامەیDigia بۆ وێنەگرتنی شاشەی مۆبایل به‌ گرته‌ی ڤیدیۆ+وێنه‌

ئێمە زۆر فێركاری بەرنامەی كۆمپیوتەریمان لەسەر شێوەی ڤیدیۆیی بینیوە و سودی زۆریشمان لێ بینیون لە فێربوونی بەرنامەكانداو وە هەروەها شایەنی باسە ئەو بەرنامانەی كەشاشەی كۆمپیوتەر وێنەدەگرن بەشێوەی ڤیدیۆی وە كو بەرنامەكانی CamtasiaStudio و Snagitو BBflash back و هتد كە ئەم بەرنامەنە هەڵدەستن بە وێنەگرتنی شاشەی كۆمپیوتەر بەشێوەیەكی زۆر ئاسان و دەتوانین ڤیدیۆی فێركاریان پێ دروست بكەین،بەڵام لەم بابەتەدا بەجیاواز دێینە باسكردنی بەرنامەی Digia كە هەڵدەستێت بە وێنەگرتنی شاشەی مۆبایل بە شێوەی وێنەیی و ڤیدیۆیی وە جگەلەو دووكارەش كاری تری پێ ئەنجامدەدریت كە دەتوانن لەكاتی بەكارهێنانی بەرنامەكەدا هەستی پێبكەن.

سەرەتا بەرنامەکە لەم بەستەرەی خوارەوە داونلۆد بکە.

داگرتن

بەڕێزان دابەزاندنی بەرنامەكە زۆر ئاسانە و چەند هەنگاوێكە ئەنجامی بدە,دوای دایەزاندن دەبینی بەرنامەكە چالاك نیە،جا بۆ چالاك كردنی بەرنامەكە فایلێك بەناوی developerexpo لەناو فایلە زیپه‌كەدا هەیە لەم بەشەی خوارەوە بیلكێنە:
C:\Program Files\DeveloperExpo\lib
پاش لكاندن بەرنامەكە بكەوە و دەبنبن بەرنامەكە چالاكە و بێ گرفتە , ئێستا كاتی ئەوەیە بەرنامەی كۆنێكت بوون لەسەر مۆبایلەكەمان دابەزێنین كە ناوی بەرنامەكە DigiaConnect ــەو لە ناوسیدی گۆڤاردا هەیە و توانای ئیشكردنی لەگەڵ نەوەی سێیەمە پاش ئەوەی بەرنامەكەمان دابەزاند لە ناو مۆبایلەكە،پێویستە تۆ بلوتوز یان usbبەكاربێنیت بۆ كۆنێكتكردنەكە لەم كاتەدا پێویستە تۆ بەرنامەی كۆمپیوتەرەكەت كردبێتەوە و لە ناو مۆبایلەكە ئەم چەند هەنگاوەی خوارەوە وەكو لە وێنەكاندا هاتووە ئەنجامی بدە:

پاش ئەنجامدانی هەنگاوەكان، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە چۆنیەتی وێنەگرتنی شاشەی مۆبایلەكە باس بكەین بەڵام پێش ئەوە پێویستە setting ڕێك بخەین وەكو لە وێنەی ژمارە 2 دیارە:
[وێنه‌: n2.png]
دوای ئەوەی settingمان ڕێكخست ئەمجا بۆ تۆماركردنی ڤیدیۆ دوگمەی Record دابگرە بۆ تۆماركردنی ڤیدیۆ پاشان بۆ ڕاوەستاندنی تۆماركردنەكە هەمان دوگمە دابگرە وە هەروەها بۆ گرتنی وێنەی شاشەی مۆبایلەكە دوگمەی Capture still Image
دابگرە ، بۆ زانیاری زیاتر وێًنەی ژمارە3 ببینن

بەڕێزان هەروەكو لە وێنەی ژمارە 3دا ئاماژەمان پێیدا ئەوها بەم شێوەیە تۆماركردن و وێنە گرتنی شاشەی مۆبایلەكە ئەنجامدەدرێت ئەوەی لێرەدا ماوە بیڵێن ئەوەیە كەوا ئەم بەرنامەیە تەنها ئیشی وێنە گرتن و تۆماركردن نیە بەڵكو دەتوانیت لەڕێگەی ئەوبەرنامەیەوە ئیش بەموبایلەكە بكەین هەروەكو لەوێنەی ژمارە سێدا دیارە كەوا هەموو دووگمەكانی مۆبایل هەیە ،هەروەكو تۆ چۆن ئیش بەمۆبایل دەكەی ئەواش بەماوسەكە یاخود لەڕێگەی كیبۆردەوە دەتوانی ئیش بەمۆبایلەكەت بكەی لەڕێگەی كۆمپیوتەرەوە، لە كۆتایدا هیوام سود بنینی ئێوەیە.

بۆچونی تۆ