هەواڵ
4, شوبات 2012
چه‌ند وێنه‌یه‌ك پڕۆسێسه‌ری iPad3 ی quad-core نیشان ده‌دات،له‌گه‌ڵ Wi-Fi و نێتۆركی LTE ی جیهانی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك دانپێدانانی بوونی نموونه‌یه‌كی بنچینه‌ی iPad3 ده‌كات كه له‌لایه‌ن BGR ه‌وه پێشكه‌ش كرابوو به‌چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه زانیاری ده‌رباره‌ی تابلێتی نه‌وه‌ی سێیه‌می پێشبینیكراوی Apple له خۆده‌گرێت.له‌و زانیاریانه‌ی كه له وێنه‌كان ده‌ستكه‌وتووه ده‌رباره‌ی iPad3 به‌كارهێنانی ئامێرێكی گه‌شه پێدراوه بۆ لابردنی هه‌ڵه‌كان كه ناونراوه iBoot ،ده‌توانیت زانیاری سه‌ره‌تایی زۆر ده‌رباره‌ی iPad3 چاوه‌روانكراو بزانیت ،، ژماره‌ی مۆدێله‌كان بریتین له J1،J2 (iPad3,1 ،iPad3,2.
DigiTimes پێش دوو هه‌فته رایگه‌یاند ،ئه‌و دوو جۆره‌ی iPad جیاوازیان نیه،ته‌نها یه‌ك جۆری iPadن به دوو وه‌شانی جیاواز،یه‌كێكیان ته‌نها Wi-Fi هه‌یه،ئه‌وی تریان Wi-Fi و GSM/CDMA/LTE له‌خۆ ده‌گرێت.وه له وێنه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه‌وا Apple بۆ یه‌كه‌م جارله iPad3 پرۆسێسه‌ری A6 به‌كاردێنێ له‌گه‌ڵ ژماره مۆدێلی S5L8945X . ئه‌مه له‌كاتێكدا مۆدێلی Apple جۆری A4 بریتی بوو له S5L8930X وه A5 بریتی بوو له S5L8940X .وه بۆمان ئاشكرا كراوه كه‌وا پڕۆسێسه‌ره نوێیه‌كه ده‌بێته مۆدێلی quad-core ،كه واله iPad3 داهاتوو ده‌كات ببێته خێراترین ئامێری iOS بۆ هه‌تا هه‌تایه.له‌م وێنانه‌ی خواره‌وه ڕاستی بابه‌ته‌كه دیاره…




سه‌رچاوه BGR
وه‌رگێر حه‌مه غه‌فوری