ئەندرۆید
4, ئازار 2015
گووگڵ نوێکردنەوەى وێبگەڕى کرۆم بۆ وەشانى ئەندرۆید٤،٠ ڕادەگرێت

کۆمپانیاى گووگڵ دوێنێ ڕایگەیاند کە نوێکردنەوەى وێبگەڕى کڕۆم بۆ وەشانى ئەندرۆید ٤،٠ (ئایس کرێم ساندویچ) دەوەستێنێت و چیتر نوێکردنەوەى بۆ نانێرێت، کە تەنەمەنى ئەو وەشانەى ئەندرۆید نزیکەى چوار ساڵە.
کۆمپانیاکە لە پێگەى فەرمى خۆى ئەوەى خستۆتەڕوو کە تا ئێستا ٢٤ نوێکردنەوەى ئەو وێبگەڕەى بۆ ئەندرۆید ٤،٠ ناردووە. هەروەها ئەوەى ڕوونکردەوە کە کۆتا وەشان کە بۆ ئەندرۆید ٤،٠ بچێت بریتیە لە وەشانى “Chrome 42”
هۆکارى ئەوەشى گەڕاندەوە بۆ ئەو جیاوازى و بەرەوپێشچوونە مۆدێرن و هاوچەرخانەى ئامێرەکانى تەکنەلۆژیا و ئەو وەشانە کۆنەى ئەندرۆید.
وە هەروەها ڕێژەى ئەو ئامێرە هۆشمەندانەى کەبە وەشانى ئەندرۆید ٤،٠ کاردەکەن بریتیە لە %٥،٩ کە لە نوێترین سەرژمێرى گووگل بۆ ڕێژەى ئەو ئامێرە هۆشمەندانەى کە بە وەشانەکانى ئەندرۆید کاردەکەن خراوەتە ڕوو.

وێبگەڕى کڕۆم ئەو کردارە لەسەر ئەو بەکارهێنەرانە ئەنجام دەدات کە تا ئێستا کار بە وەشانە کۆنەکەى ئەندرۆید ٤،٠ دەکەن. لەو کاتەى ئەو کردارە جێبەجێ دەکرێت ئەو بەکارهێنەرانە چیتر ناتوانن وێبگەڕە کرۆمەکەیان بۆ بەرزتر لە وەشانى ٤٢ نوێبکەنەوە.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".