10
بابەتی گرینگ 9, ئازار 2015 بۆچوون

iPhone 6 و LG G3 تاجی باشترین مۆبایلی ساڵیان لەسەر نرا

GSMA تاجی باشترین مۆبایلی ٢٠١٥ی لەسەر ئایفۆن ٦ و ئێڵجی جی ٣ ناسێ ڕۆژ لەمەوبەر GSMA لە بیستەمین بەخششەکانی جیهانی مۆبایل لە کۆنگرەی جیهانی مۆبایل بۆ ساڵی ٢٠١٥ باشترین مۆبایلە زیرەکەکانی ساڵیان هەڵبژارد و تاجەکەش نرایە سەر ئایفۆن ٦ و ئێڵجی جی ٣. جێگای ئاماژەیە ساڵی پاڕ ئەم تاجە لەلایەن مۆبایلی زیرەکی ئێچ تی سی ئێم ٧ برا. سەبارەت بە ئێڵجی جی ٣ GSMA دەڵێت (هەر لەسەرەتای دەرچوونیەوە ئێڵجی جی ٣ بە شێوازێکی بەرچاو بەرزنرخێندراوە و لەلایەن ١٧٠ کۆمپانیای هاوبەش لەسەرتاسەری جیهان دەنگی پێدراوە و سەرکەوتنەکەی بەرزبوونەوەی ٦١%ی بەخشیوەتە داهاتی ساڵانەی جیهانی).

هەر لە میانەی هەڵبژاردنەکان، باشترینی دەستییەی نوێ هەڵبژێردرا کە سامسۆنگ گالەکسی ئێس ٦ ئێج بوو و هەروەها لە نرخ کەمی دا مۆتۆ ئی وەکو باشترین هەڵبژێردرا و سەبارەت بە باشترین کاتژمێری زیرەکیش مۆترۆلا ٣٦٠ وەکو باشترین ئامێری توانست بە لەبەرکردن هەڵبژێردرا. بۆ باشترین تابلێتیش زۆر بە سەرسوڕمانییەوە متمانەکە بەخشرایە مایکرۆسۆفت سێرفس پڕۆ ٣ و بەداخەوە کە نە ئایپاد ئێیەر ٢ و نەهیچ یەکێک لە تابلێتە ناوازەکانی ئەندرۆید هەڵبژێردرا.

LG_G3_best_smartphone-2015-1024x716GSMA باشترین یاریی مۆبایلیش هەڵبژارد کە ئاسفاڵت ئێیەربۆرن ٨ی کۆمپانیای گەیملۆفت بوو و هەروەها باشترین ئەپی مۆبایلیش کە ئەپی IFTTT بوو.

ئەمەی خوارەوە لیستی تەواوی براوەکانە:

باشترین ئەپی مۆسیقا بۆ مۆبایل

Smart Communications for SPINNR

باشترین یاری بۆ مۆبایل

Gameloft for Asphalt 8: Airborne

باشترین ئەپی وێنە و هونەر و ڤیدیۆ و تەلەڤیزیۆن

Peel

باشترین ئەپی میدیا و بڵاوکردنەوە

News Republic for Start a Conversation

باشترین ئەپی پێشکەوتووی مۆبایل

Mnet Mobile for Game On

باشترین ئەپی ناو گشت ئەپەکانی مۆبایل

IFTTT

باشترین مۆبایلی زیرەکی ساڵ

Apple iPhone 6
LG G3

باشترین مۆبایل لە نرخ کەمی دا

Motorola Moto E

باشترین تابلێت

Microsoft Surface Pro 3

باشترین ئامێری توانست بە لەبەرکردن

Motorola Mobility for the Moto 360

 

سەرچاوە Androidbeat + GSMA

بۆچونی تۆ