هەواڵ 14, شوبات 2012

بەبێ دوگمه‌ی Start مایکرۆسۆفت ویندۆزی ٨ بڵاودەکاتەوە.

بڕیارە کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمەریکی، سیستیمی بەکارهێنانی ویندۆز ٨ بەبێ گرتەی  Start بەرهەم بهێنێت.پۆل سۆرس، کە یەکێکە لە بەرهەمهێنەرەکانی ویندۆزی ٨ ئاشکرایکرد، گرتەی Start کە دەکەوێتە دەستە چەپی سەرجەم ویندۆزەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، نامێنێت و سەرجەم پرۆگرامەکانیش گۆڕانکارییان بەسەردادێت.ناوبراو رونیشیکردەوە، لەساڵی ١٩٩٥ەوە تائێستا، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ لەسەر شاشەی ویندۆز نەکراوە و تائێستاش کاریان پێ دەکرێت.چاوەڕواندەکرێت، وەشانی ویندۆزی ٨ لای بەکارهێنەرانی کاردانەوەی گەورەی لێبکەوێتەوە و داهاتێکی زۆریشی بۆ کۆمپانیای ناوبراو هەبێت

سەرچاوە: سبەی

بۆچونی تۆ