ئەپڵ
12, ئازار 2015
وه‌ستانی فرۆشگای ئه‌پڵ به هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكی بووه
سڵاو له گشت فێرخوازانی تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌ك ده‌زانن دوێنی بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك فرۆشگای ئه‌پڵ ناسراو به ” App Store ” له كار كه‌وت و به‌كارهێنه‌رانی له ته‌واوی جیهان تووشی بێزاری كرد ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌ران نه‌یانده‌توانی هیچ كردارێكی داگرتن و كڕینی ئه‌پ و یاری له‌م فرشگایه ئه‌نجام بده‌ن و له خزمه‌تگوزاری ” iCloud ” بچنه ژووره‌وه جگه له‌وه‌ی كتێبخانه‌ی ئه‌پڵ و فڕۆشگای كۆمپیوته‌ری ماكیش له كار كه‌وت، ئه‌م كێشه‌یه‌ش كێشهیهتی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و ده‌گمه‌ن بوو كه تووشی فرۆشگاكانی كۆمپانیای ئه‌پڵ هات، چونكه ئه‌مه بۆ یه‌كه‌مین جاره كۆمپانیای ئه‌پڵ تووشی كێشه‌ی له‌م جۆره ببێت، هه‌ر دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌م كێشه‌یه كۆمپانیای ئه‌پڵ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له تۆڕی هه‌واڵی CNBC پۆزشیان هێنایه‌وه و داوای لێبوردنیان له به‌كارهێنه‌رانیان كرد و ئاماژه‌یان به‌وه دا كه كێشه‌یه‌كه به هۆی بوونی هه‌ڵه‌یه‌ك له ” DNS ”ـی كۆمپانیایه‌كه‌یان بووه و كارێكی زۆریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به كه‌مترین ماوه هه‌ڵه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و سوپاسی ئارام گرتنی به‌كارهێنه‌رانیان كرد.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م كێشه‌یه به‌كارهێنه‌رێكی زۆری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و كڕیاری ئه‌پ و یارییه‌كانی تووشی بێزاری كرد، وه كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ڵێنی پێ دان كه قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بكاته‌وه كه به هۆی ئه‌م كێشه‌یه توشی زه‌ره‌ی ماددی بوونه.
مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.