ئەندرۆید
13, ئازار 2015
ئەپڵیکەیشنى Internet Speed Meter بۆ زانینى قەبارەى بەکارهاتووی ئینتەرنێتەکەت + خێرایی ئینتەرنێتەکەت
سڵاو فێرخوازانى تۆڕى تەکنەلۆژیاى زانیارى کوردى. بۆ ئەمجارەش ئەپڵیکەیشنێکى ترتان پێ ئاشنا دەکەین، کە لەوانەیە زۆرینەمان بەدوایدا حەوداڵ بین و زۆر بەدواى گەڕابین بەڵام نەماندۆزیبێتەوە. بەهۆى ئەوەى کە زۆربەى هێڵەکانى کوردستان داگرتنیان سنووردارکراوە واتە فرى نییە. ئێمە لێرەدا باسى ئەپڵیکەیشنى (Internet Speed Meter) بۆ دەکەین کە بەکاردێت بۆ زانین و بینینى خێراى هیڵی ئینتەرنێتەکەت و قەبارەى سەرفکراوى ئینتەرنێتەکەت لەسەر ئامێرە هۆشمەندەکانى ئەندرۆید. ئەوپڵیکەیشنەکە دوو وەشانى هەیە ئەوانیش وەشانى ئاسایی و وەشانى پرۆ(پێشکەوتوو)ـە، کە وەشانە پێشکەووتوەکەى تایبەتمەندى زیاترە لە وەشانە ئاساییەکە.لەخوارەوەش تایبەتمەندییەکانى هەردوو وەشانەکەتان بۆ دەخەینە ڕوو:
تایبەتمەندى وەشانى ئاسایی:
- بینینى خێرایى نێتەکەت لە بەشى ئاگادارکردنەوە(Notification)ـى مۆبایلەکەت.
- بینینى سیگناڵى بێتەلەکەت(واى-فاى) لە بەشى ئاگادارکردنەوە(Notification)ـى مۆبایلەکەت.
- زانینى قەبارەى سەرفکراوى ئینتەرنێتەکەت بەهۆى خشتەیەکەوە.
- دانانى سنوور بۆ ئینتەرنێتەکەت واتە ئەگەر ٥٠٠ مێگابایت دابنێت ئەوە هەرکاتێک هێڵەکەت کارپێکرد تا ئەو ڕادەیە ئەوە خۆى ئاگادارت دەکاتەوە لێی، کە پێى دەڵین پیلانى مانگانە.
- دیاریکردنى شێوازى نیشاندانى خێرایى نێتەکەت.
تایبەتمەندى وەشانى پێشکەوتوو:
- گشت تایبەتمەندیەکانى وەشانى خۆڕایى+ئەو تایبەتمەندیانەى خوارەوە.
- هەرکاتێک مۆبایلەکەت پەیوەست بوو بە ئینتەرنێت ئەوە ئەپەکە خۆى خۆکارانە(ئۆتۆ)دەکەوێتە کار، کە ئەمەیان لە وەشانى ئاساییدا نییە.
- گۆڕینى ڕەنگ و شێوازى ئەپەکە کە ئەمەیان لە وەشانى ئاساییدا نییە.
|بەستەرەکانى داگرتن|
داگرتنى وەشانى ئاسایى لە پلەى ستۆر
—————–
داگرتنى وەشانى پێشکەوتوو لە پلەى ستۆر بە نرخى ٢،٥$
©مافى پارێزراوە بۆ تۆڕى تەکنەلۆژیاى زانیارى کوردى
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".