ئەپڵ
14, ئازار 2015
ماکبووکە نوێکەی ئەپڵ لەلایەن دێڵ و ئەسوس و لیۆنۆڤەوە گاڵتەی پێکرا.
نەوەیەکی نوێی ماکبووک لەلایەن ئەپڵەوە بە چەند تایبەتمەندی و تەکنەلۆژیای تازە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕاگەیەندرا بەڵام ئەمجارەیان دەبێت بڵێم ببورە ئەپڵ لە زۆر ڕووەوە نەتپێکا و پێش تۆ گەورە کۆمپانیاکانی بواری دروستکردنی کۆمپیوتەری کەسی وەکو دێڵ و ئەسوس و لیۆنۆڤۆ کۆمپیوتەری زۆر تەنکتر و نرخ هەرزانتریان بەرهەم هێناوە. شایەنی ئاماژەیە هەر لەگەڵ ئەو ڕاگەیاندنە هەر یەک لە سێ کۆمپانیای ناوبراو لە هەژماری خۆیان لە تویتەر گاڵتەی خۆیان بە ئەپڵ کردووە. لەخوارەوە ئاماژە بە هەر یەکەیان دەکەم بە هاوپێچکردنی وێنە لەگەڵیان.
لیۆنۆڤۆ لە تویتەکەی دا نوسیویەتی: ئێمە لاپتۆکە تەنکەکەی ئێوە لە پارەوە دەبینین بە سێ دۆخەوە و بە بوونی دوو دەرچەی USB و شاشەیەکی تاچی ڕوونی بەرزتر.
هەرچی ئەسوسە لە تویتەکەی نوسیویەتی: تەنانەت ZenBook UX305 لە ماکبووکە نوێکەش تەنکترە و هەروەها نرخەکەیشی نیوەی ئەوە.
دێڵیش خۆی پێ نەگیراوە و لە تویتەکەیدا نوسیویەتی: DellXPS 13 شاشەیەکی خەیاڵی بێ چواردەوری ٥.٧ ملیۆن پێکسڵی هەیە کە ئەمەش ٢ ملیۆن پێکسڵ لە ماکبووکە ١٢ ئینجیەکە زیاترە.
سەرچاوەی وێنەکان: iClarified
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!