ئەپ و نەرمەکاڵا
14, ئازار 2015
چۆنیەتی کارکردن لەگەڵ بەرنامەی Sticky Notesی ویندۆز
بەرنامەی Sticky Notes یەکێکە لە بەرنامە پێویستییەکانی ناو سیستەمی ویندۆز و لە جیاتی ئەوەی ماڵت پڕبکەیت لە لەزگەی کاغەزی ئەوا لەڕێگەی ئەم بەرنامەیە بە ئاسانتر لەسەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەت هەرچی تێبینی هەیە دەتوانی تۆماری بکەیت و هەر کاتێکیش ویستت بیانخوێنیتەوە. بەڵام ئەوەی ئێمە ئەمڕۆ دەمانەوێت تیشکی بخەینە سەر ئەوە دەبینین سەر ڕووی بەرنامەکە تەنها نیشانەیەکی کۆ و زەڕبێک هەیە کە کۆیەکە بۆ زیادکردنی تێبینیەکی نوێیە و زەڕبکەش بۆ سڕینەوەی تێبینیەکەیە و جگە لەو دوو نیشانەیە چیتر نییە کەواتە ئەی چۆن ئێمە قەبارەی نوسینەکە و تۆخی و لاری نوسینەکە و چەندان شتی تری نوسینی ناو Sticky Notes بگۆڕین. لەگەڵمان بە و فێربە چۆن ئەو کارانە بکەیت و ئەم خشتەی خوارەوە گشتی ڕوونکردووەتەوە.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!