بابەتی گرینگ
16, ئازار 2015
Behance بە واتای چی دێت و چۆن دەخوێندرێتەوە؟
Behance پێگەیەکی خزمەتگوزاری پێشکەشکردنی خودییە تایبەتە بە بواری دیزایین و لەلایەن ئەدۆبییەوە؛ گەورە کۆمپانیای ئەمریکی تایبەت بە بواری دیزایین خاوەندارییەتی دەکرێت. ئەم پێگەیە پێگەیەکی زۆر خۆشەویستە بەلای هەوادارنی بواری دیزایین بە هەموو بوارەکانییەوە. لەبەرئەوەی زۆر خۆشەویستە لەلامان ئەوا پێویستە ئێمە واتای وشەکە و خوێندنەوەکەی بە دروستی بزانین. سەرەتا بە واتاکەی دەست پێدەکەین. بە گوێرەی ئەوەی لە بڵۆگی Behance هاتووە ئەوا واتای وشەی Behance لە وشەی Enhanceـەوە وەرگیراوە کە بەواتای باشترکردنی شتەکان دێت و بەهێزکردنی خەڵکە بەمەبەستی گاریگەرترکردنیان. وە Be سەرەتای وشەی Behanceـیش بە واتای ئەوە دێت تەنها پێویستە خۆمان شتەکان بکەین و خۆمان سەرکردایەتی ئەو ڕاوەدونانە داهێنەریی و بەرهەمهێنەرییە بین و گەشە بە تواناکانمان بدەین بۆ ئەوەی پاڵ بە بیرۆکەکانمانەوە بنێین و بیانهێنینە بەرهەم وەک لەوەی پشت بە کەسانی تر ببەستین.
سەبارەت بە خوێندنەوەکەیشی ئەوا خەڵکێکی زۆر لەسەرەتادا بە شێوەی جیاواز دەیانخوێندەوە بۆ نمونە بیۆنس یان بۆهانس یان بەیهانس بەڵام ئەوان هاتن بە تانها وێنەیەک خوێندنەوەکەیان بۆ گشت لایەک ئاسان کرد ئەویش وێنەی هەنگیان هێنا کە بە ئینگلیزی Beeـە و بە (بی) دەخوێندرێتەوە لەتەک پارچە وشەی hanceی کۆتایی وشەی Behanceیان لە وێنەیەک دانا و ئەنجام (بیهانس) دەرچوو و وێنەکەی خوارەوەش بە ڕوونتر دەریدەخات کەواتە Behnace بە بیهانس دەخوێندرێتەوە.
سەرچاوە http://blog.behance.net
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
دهستهكانت خۆش
زۆر سوپاس کاک هاوڕێی بەڕێز. سەربەرز و سەرکەوتووبن.
دەست خۆش کاک سەردار هیوادارم بەردەوام بیت لە وەرگێران و بڵاوکردنەوەى ئەم بابەتانە، سەرکەوتوو بیت.
زۆر سوپاس کاک ڕەوەز گیان بۆ لێدوانەکەت، بە پشتیوانی خوای گەورە بەردەوام دەبین.