ئەندرۆید
20, ئازار 2015
كۆمپانیای ئەیسەر نوێترین تابلێتی بە ناوی Iconia Tab 10 ڕاگەیاند

کۆمپانیاى ئەیسەرى تایوانى تابلێتێکى نوێى بەناوى Iconia Tab 10 ڕاگەیاند. تابلێتە نوێیەکە ڕوونمایێکى ١٠،١ ئینجى بە ڕوونى ١٢٠٠×١٩٢٠ پێکسڵ لەسەرە کە پارێزراوە بە هاوێنەى Gorilla Glass 4 لەگەڵ چینێکى بەرگرى بۆ هەستەوەرى پەنجە.
تابلێتە نوێکە بە پرۆسێسەرێکى MediaTek چوارى ناوەکى کاردەکات. ڕامى تابلێتەکە ٣ گێگابایتە و بیرگەى ناوەکى ٣٢ گێگابایتە کە دەتوانرێ زیادکرێ تا ١٢٨ گێگابایت بەهۆى بیرگەى دەرەکى لەجۆرى microSD. کامێراى دواوەى تابلێتەکە ٥ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەیشى ٢ مێگاپێکسڵە، لەگەڵ هەبوونى شوێنى پەیوەستەى HDMI و بڵندگۆکانى بە تەکنیکى Dolby کاردەکات.
تابلێتەکە بە سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید ٤،٤ کیتکات کار دەکات لەهەمان کاتدا کۆمپانیاکە ئاماژەى نەکردووە بە نوێکردنەوەى بۆ دوا وەشانى ئەندرۆید کە وەشانى لۆلیپۆپە. دەربارەى نرخیش، تابلێتەکە نرخى ٣٤٩$ـە.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=gNr6px47duQ[/youtube]
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".