ئای ئۆ ئێس
24, شوبات 2012
زنجیره‌ی یه‌كه‌م: ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان – ئایا ئایفۆن توانای نیشاندانی خه‌ڵكی هه‌یه به ڕووتی؟ –
مرۆڤه‌كان له‌سه‌ریانه ساویلكه و خۆش باوه‌ڕ نه‌بن به‌ڵكو ده‌بێت شته‌كان به به‌ڵگه‌وه وه‌ربگرن. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆیه‌وه كه‌وا ئایفۆن به‌رنامه‌یه‌كی په‌یدابووه كه‌توانی پیشاندانی خه‌ڵكی هه‌یه به ڕووتی واته به‌بێ جل و به‌رگ!! ئه‌مه له‌م زار بۆ ئه‌م زار گوازرایه‌وه و به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ئه‌وه‌یان ده‌وت كه له‌شاره گه‌وره‌كانی وه‌كو سلێمانی و هه‌ولێر ئه‌م به‌رنامه‌یه به 100 دۆلار بۆ خه‌ڵك داده‌به‌زێنن!! ئه‌مه له‌وه ناخۆشتر و سه‌یرتر له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له یانه و مه‌كۆكان بووبوه سه‌ر دێر ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ند ئاژانسێكی فه‌رمیش له بواری ته‌كنه‌لۆژیادا ئه‌م بابه‌ته‌یان كردببوه سه‌ردێڕو هه‌وڵی ڕۆژ به‌ڵام ئێمه به ئه‌ركی سه‌رشانمانی ده‌زانین ئه‌م ڕاستییه بۆ ئێوه ئاشكرا بكه‌ین كه هیچ بنه‌ما و بنچینه‌یه‌كی نییه به‌ڵكو ته‌نها چه‌ند فێڵ وتهڵهكهیهكه كه به‌ڕاستی و له‌سه‌رده‌مێكی وه‌كو ئه‌مڕۆی پڕ زانست نابێت خه‌ڵك وا به‌ئاسانی و به چه‌ند ڤیدیۆ و وێنه‌یه‌كی فێل وتهڵكه تێداكراو هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێن.
ئه‌مانه له‌هه‌موو سه‌رده‌مانێك بونیان هه‌بووه به‌ڵام به‌شێوه و فۆڕمی جیا جیا ، خۆشبه‌ختانه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی زیره‌ك دوای لێكۆڵێنه و تێرامان له شته‌كان بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌مه ته‌نها فێل و ته‌ڵه‌كه‌یه وهیچ بنه‌ماو بنچینه‌یه‌ك له‌م ئیشهدانییه. له‌یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كان ئه‌م هه‌واڵه‌م وه‌رگرتووه كه به‌داخه‌وه تا ئێستاش زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕ و مه‌كۆكان بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی له عه‌ره‌بییه‌وه بۆ كوردی:
”به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو به‌رنامه‌یه‌كی ئایفۆن بڵاوبۆته‌وه كه تێیدا ده‌توانرێت ئافره‌تانی به ڕووتی پێشانبدات واته به‌بوونی هیچ جل و به‌رگێك كه له ئێستادا له لایان گه‌نجانه‌وه پێشوازییه‌كی زۆری لێده‌كرێت. یه‌كێك له ڕۆژنامه‌كان ئه‌وه‌ی بۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌زگای پاراستن ڕوون كردووه‌ته‌وه كه له ئێستادا به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئایفۆن 4 په‌یدابووه كه ڕێگه‌ده‌دات به پیشاندانی ئافره‌تان به ڕووتی ئه‌گه‌ر بێت و جلیشیان له‌به‌ربێت. وه به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی الفجر الجزائرية ئه‌و سه‌رچاوه‌ی ده‌زگای پارستنه خه‌ڵكی ئاگادارده‌كاته‌وه له به‌كارهێنانی ئه‌م به‌رنامه جه‌هه‌نه‌میانه و ته‌كنه‌لۆژیا و ڕوو هڵمالین له نامووسی خه‌ڵك كه له ئێستادا كۆمه‌ڵێك كافێ هه‌ن به بڕێك باره ڕێگه به‌خه‌ڵكی ده‌ده‌ن كۆمپیوته‌ر و ئینه‌ترنێت به‌كاربهێنن به‌بێ سنوری و گه‌نجان مه‌شغوڵ ده‌كه‌ن و ئاره‌زووی گه‌نجان به‌روو ههڵدێردهبهن. به‌ڵام ئێستا ئه‌م به‌رنامه تازه‌یه ڕێگه به‌گه‌نجان ده‌دات كه له ئایفۆنهكانیانهوه چاو لهنامووسی خه‌ڵك بكه‌ن و ئاره‌زووی خۆیان تێربكه‌ن “
به‌ڵێ ئه‌مه ده‌قی یه‌كێك له‌و هه‌واڵانه بوو كه له‌زۆر شوێن بڵاو بوویه‌وه و جه‌ختیشی له‌سه‌ر بوونی ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌كرده‌وه كه لێره ده‌توانن ئه‌م جۆره هه‌واڵه‌نه ده‌ست بخه‌ن:
كلیك بكه
به‌ڵێ بۆ زیاتر ڕه‌واجدان به‌م بابه‌تانه چه‌ند ڤیدیۆ بڵاوبوونه‌وه كه كه‌س نه‌یده‌توانی بڵێت ئه‌وه ڕاست نییه!! چونكه به‌شێوه‌یه‌كی وا دروست كرابوون تێدا كه‌سه‌كه ڕوونیدهكردهوه كه چۆنیش ئیشی ده‌كرد كه له ڕاستیدا ئه‌م جۆر ڤیدیۆیانه بۆ هه‌ندیك كه‌س جێگای باوه‌ربوون كه به بێ‌گومانی ئه‌م ڤیدیۆیانه دروستكراون و بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكه. زانراوه كه له ئێستادا پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا وامان لێده‌كات باوه‌ڕ به هه‌موو شتێك بكه‌ین!! پێشكه‌وتنیش له بواری مۆنتاژو به‌رهه‌مهێنانی گرته‌ی ڤیدیۆی به‌شێوه‌یه‌كی واهایه كه وات لێده‌كات نكۆڵی له ڕاستی بابه‌ته‌كه نه‌كه‌یت. به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا نابێت بێ ئاگابین كه ئه‌مانه ئه‌سته‌من و به ته‌نها مۆبایلێك و به‌رنامه‌یه‌كی چه‌ند مێگابایتی ئه‌مه‌ش له به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك… گرنگترین هۆیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه شتێكی نه‌گونجاوه كه ئامێرێك و به‌رنامه‌یه‌كی 1000 دۆلاری بتوانێك شتێكی ئه‌وا بكات ئه‌مه له كاتێكدا حكومه‌ته‌كان به ملیۆن دۆلار ته‌رخانده‌كه‌ن بۆ كڕینی ئامێری وه‌ها بۆ فرۆكه‌خانه‌و شوێنه گرنگه‌كانی تر بۆ ئاشكراكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ی كه‌وایه بۆ حكومه‌ته‌كان نایه‌ن به‌نرخێكی هه‌رزان ئامێرێكی ئایفۆن ناكرن له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌یه‌كی 1000 دۆلاری بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كی زۆریش نه‌كه‌ن و به‌ڵكو ئامێریكی سوكیشه بۆ هه‌ڵگرتن به‌ڵام بزانه ڕاست نییه و به‌ڵكو ته‌نها چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكه!! دووه‌م هۆ ئه‌وه‌یه كه له‌ڕووی زانستییه‌وه لێی بڕوانیین ئه‌وه نا‌توانیت هیچ ئامێرێكی مۆبایل بدۆزیته‌وه كه كامێرا و ڕه‌قه‌كاڵای وه‌های له‌سه‌ربێت كه بتوانیت پڕۆگرامی بۆ بكه‌یت وبتوانیت شتێكی وه‌ها دروست بكه‌یت. مه‌گه‌ر ئه‌م جۆره ته‌له‌فۆنانه ته‌نها له فیلمی جه‌یمس بۆند به‌رچاو بكه‌ون!!!

پێویسته ئه‌وه ڕون بكه‌ینه‌وه كه له ئێستادا له كۆگای به‌رنامه‌ی ئه‌پڵ(Apple Apptore)دا كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ی خۆشی له ژێر به‌شی Entertainmentدا كه چه‌ند ده‌ورێكی وه‌ها ده‌گێڕن به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نییه به‌ڵكو ته‌نها بۆ خۆشینه له‌كاتێك به‌رنامه‌كه بیه‌وێت شتێكی وه‌ها بكات ئه‌وه په‌رده‌یه‌كی به‌سه‌ردا ده‌دات و ده‌ڵێت و ئه‌مه گونجاونییه بۆ منداڵان!!

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و له‌كۆتایدا ده‌ڵێین كه هه‌ركاتێك شتێكی وه‌ها لهوشێوهیت بینی جا چ به وێنه یان ڤیدیۆ ئه‌وا بڵێ ئه‌وه (فۆتۆشۆپ)ـه!!
كه‌واته زوو هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێ و ئه‌گه‌ریش نه‌تتوانی ئه‌وا دوو دڵ مه‌به و ڕاستییه‌كان له زنجیره‌ی ده‌رخستنی ڕاستییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ین.
لێره‌وه به كرداری له‌م ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه بۆم ئاماده‌كردوون و ڕاستی مه‌سه‌له‌كه بزانن:
ئه‌وه‌ش ڕاستی بابه‌ته‌كه بوو…بۆ ئه‌م زنجیره‌یه‌ش سوودم له چه‌ند ماڵپه‌ڕێك بینی….هیوامان سود بینینی ئێوه‌یه
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!