بابەتی گرینگ
23, ئازار 2015
بەوێنە: زیادکردنى بەشى کوژانەوە و دەستپێکردنەوە بۆ کلیکى ڕاست

سڵاو فێرخوازانى تۆڕى تەکنەلۆژیاى زانیارى کوردى. لەوانیە زۆرینەمان بمانەوێت بە بەزوترین کات کۆمپیوتەرەکەمان بکوژێنینەوە جا بەهەر هۆکارێک بێت، بۆیە لەم بابەتەدا باس لە چۆنیەتى زیادکردنى بەشى کوژانەوە و دەستپێکردنەوە (Shutdown and Restart) بۆ کلیکى ڕاست دەکەین لە سیستەمى ویندۆزدا. ئەم کردارەش زۆر بەسوودە بۆ بەکاربەرانى سیستەمى ویندۆز ٨ چونکە لیستى ستاڕت لەم وەشانەدا لابراوە.
- لەگەڵم بن بە وێنەى ڕوونکرنەوەیی بۆ ئەنجامدانى کردارەکە:
١. بەرنامەى نۆتپاد لەسەر بکەوە کە لەسەر هەموو کۆمپیوتەرێکدا بوونى هەیە.

٢. لە هەنگاوى دووەمدا ئەم کۆدەى خوارەوە کۆپى بکەو لە نۆتپادەکەدا پەیستى بکە.
Windows Registry Editor Version 5.00
[HKEY_CLASSES_ROOT\DesktopBackground\Shell\Restart Computer]
"icon"="shell32.dll,-221"
"Position"="Bottom"
[HKEY_CLASSES_ROOT\DesktopBackground\Shell\Shutdown Computer]
"icon"="shell32.dll,-329"
"Position"="Bottom"
[HKEY_CLASSES_ROOT\DesktopBackground\Shell\Restart Computer\command]
@="shutdown.exe -r -t 00 -f"
[HKEY_CLASSES_ROOT\DesktopBackground\Shell\Shutdown Computer\command]
@="shutdown.exe -s -t 00 -f"

٣. دواتر کۆدەکە زەخیرە بکە بەم ووشەیە dabanit.reg وەک لە وێنەکەدا دیارە و ڕوونکراوەتەوە.

٤. دواتر دوو کرتە لەسەر ئەو فایلە بکە کە زەحیرەت کردووە و Yes دابگرە.

٥. لە کۆتاییدا پەنجەرەیەکت بۆ دەکرێتەوە ئەوەى لەسەرتە بیکەیت کرتە کردنە لەسەر Ok و پەنجەرەیەکى ترت نیشن دەدات کە ئاماژەیە بۆ سەرکەتنى کردارەکە.

|پیرۆزە ئێستا بە سەرکەوتوویى هەردووە بەشى کوژانەوە و دەسپێکردنەوە بۆ کلیکى ڕاست زیادبووە|

دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".