ئەندرۆید
26, ئازار 2015
کۆمپانیاى ZTE دوو جۆر مۆبایلى نوێی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆمپانیاى (ZTE) چینى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى کە لە پەکینى پایتەختى چین ئەنجامدرا دوو جۆر مۆبایلى نوێى ڕاگەیاند، کە ئەوانیش بریتین Nubia Z9 Max بە تایبەتمەندى بەرز و Nubia Z9 Mini بە تایبەتمەندى مام ناوەند.
مۆبایلى یەکەم Nubia Z9 Max ڕوونمایەکى بە قەبارەى ٥،٥ ئینج و بە ڕوونى ١٠٨٠ پێکسڵ لەسەرە، وە بە پرۆسێسەرێکى سناپدراگۆن ٨١٠ و ڕامێکى ٣ گێگابایتى کاردەکات، بیرگەى ناوەکى ١٦ گێگابایتە کە توانى زیادکردنى هەیە ت ١٢٨ گێگا بەهۆى بیرگەى دەرەکى لە جۆرى microSD. مۆبایلەکە بە پاتریێکى ٢٩٠٠ میلى ئەمپێر لە کاژێرێکدا کاردەکات. پەیکەرى ئامێرەکەش لە کانزا دروستکراوە و کێشى ١٦٥ گرامە و ئەستورى ٧،٩ ملیمە.
هەرچى مۆبایلى دووهەمە Nubia Z9 Mini ڕوونمایێکى بە قەبارەى ٥ ئینج و بەڕوونى ١٠٨٠ پێکسڵ لەسەرە، وە بە پرۆسێسەرێکى سناپدراگۆن ٦١٥ و ڕامێکى ٢ گێگابایتى کاردەکات، بیرگەى ناوەکى ١٦ گێگابایتە کە توانى زیادکردنى هەیە ت ١٢٨ گێگا بەهۆى بیرگەى دەرەکى لە جۆرى microSD. مۆبایلەکە وەک جۆرى یەکەم بە پاتریێکى ٢٩٠٠ میلى ئەمپێر لە کاژێرێکدا کاردەکات. پەیکەرى ئامێرەکەش لە کانزا دروستکراوە و کێشى ١٤٧ گرامە و ئەستورى٨،٢ ملیمە.
کامێراى دواوەى هەردوو جۆرەکەش ١٦ مێگا پێکسڵە کە تواناى تۆمارکردنى ڤیدیۆى هەیە بە ڕوونى 4K و هەرچى کامێراى پێشەوەشیانە ٨ مێگاپێکسڵە. هەردوو مۆبایلەکەش دواین وەشانى ئەندرۆیدیان لەسەرە کە ئەندرۆید (لۆلیپۆپ ٥،٠،٢)ـە.
دەربارەى کاتى خستنە بازاڕ و نرخیشیان، مۆبایلى یەکەم Nubia Z9 Max نرخى نزیکەى ٤٠٠ دۆلارى ئەمەریکیە و مۆبایلى دووهەم Nubia Z9 Mini نرخى ٢٤٠ دۆلارى ئەمەریکیە. هەردوو جۆرەکەش ئێستا لە بازاڕەکانى چین بەردەستن بۆ فرۆشتن بەڵام نازانرێت کەى لە بازاڕەکانى جیهان بڵاودەبێتەوە.
- وێنەگەیەک لە هەردوو ئامێرەکە:
سەرچاوە: Aitnews
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".