بابەتی گرینگ
1, نیسان 2015
کۆمپانیاى OnePlus فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانى (یارى) بەنرخێکى کەم بڵاوکردەوە

پێش چەند ڕۆژێک گوێبیست بوین کە کۆمپانیاى “وەن پلەس” پلانى داناوە بۆ بڵاوکردنەوەى بەرهەمێکى نوێ، وابیرکرایەوە کە کۆمپانیاکە بچێتە نێو دونیاى یاریەکان، ئەم بیرکردنەوەیەش دروستبوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە کۆمپانیاى “وەن پڵەس” بەرهەمێکى نوێى ڕاگەیاند، ئەویش بریتیە لە فڕۆکەیەکى بێ فڕۆکەوان. فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە ناسراوە بە OnePlus DR-1 و زۆر بچووکە، لەبەرئەوەى قەبارەکەى تەنها ٢،٧٥ ئینجە، بەڕادەیەک بچووگە کە هێندەى نێو لەپى دەست دەبێت. کێشى فڕۆکەکە ١٢،٥ گرامە و بەرینى ٧ سانتیمە.
فڕۆکەى DR-1 لە توانایدایە کە بۆ ماوەى ٧-٨ خولەگ بفڕێت لە دواى بارگاوى کردنەوەى بەتەواوى کە ٢٠ خولەک دەخایەنێت تا بەتەواوى بارگاوى دەبێتەوە.
وەن پڵەس دەلێت: ڕاگەیاندنى ئەو بەرهەمە لە چوارچێوەى ڕۆژى جیهانى درۆیە کە ناسراوە بە “درۆى نیسان”ـە و هاو ئاهەنگە لەگەڵ ئەمڕۆژە، بەڵام ئێمە ئەو درۆیەمان کرد بەڕاست، وەهەروەها دەڵێت ڕێژەى فرۆشتنى سنوردار کراوە بۆیە ئەگەر دەتەوێت ببیتە خاوەنى ئەوە خێرابکە و ناوت تۆمار بکە بۆ کڕینى.
شایەنى باسکردنە نرخى فڕۆکەکە ١٩،٩٩$ـە و لە پێگەى فەرمى کۆمپانیا بەردەستە بۆ فرشتن. (نوێ)–> هەمووى فرۆشرا.
وێنەگەیەک لە فڕۆکەى DR-1
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=xrZCabNkrnk[/youtube]
سەرچاوە: Aitnews
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".