هەواڵ
27, شوبات 2012
سامسۆنگ تابلێتی Galaxy Note 10.1ی ئاشكراكرد.
ئه‌مرۆ كۆمپانیای سامسۆنگ تابلێته تازه‌كه‌ی به‌ناوی Galaxy Note 10.1 ئاشكراكرد كه هاوشێوه‌ی گالاكسی نۆتی پێشووه كه ئه‌وه‌ی پێشوو شاشه‌كه‌ی 5.3 ئینج بوو و پێنوسێكی تایبه‌ت به‌نووسینی له‌گه‌ل بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئیستا شاشه‌كه‌ی 10.1 ئینجه و روونی بینینی شاشه‌كه‌ی 1280×800ـه.سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تری ئه‌م تابلێته به پرۆسێسه‌ری Dual Core 1.4 و ڕامیكی 1 گێگایی هه‌یه و سه‌باره‌ت به كامێراكه‌ی ئه‌وه‌ی پشته‌وه‌ی 3 مێگا پێكسڵه و ئه‌وه‌ی پێشه‌وه‌شی 2 مێگا پێكسڵه.
تایبه‌تمه‌نده جیاكهرهوهكهی كه له‌م تابلێته داهه‌یه بریتییه له شاشه‌ی multiscreen كه به‌كاربه‌ر ده‌توانێت دوو به‌رنامه له‌یه‌ك كاتدا بكاته‌وه و وه به‌گوێره‌ی كۆمپانیا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه رێگه به خوێند كاران ده‌دات كه له‌یه‌ك كاتدا چاو له وانهڤیدیۆییهكان و ئه‌و تێبینییانهی له به‌رنامه‌ی تێبینیه‌كان نوسیویانه بكه‌ن له ڕێگه‌ی ئه‌و پێنوسه‌ی له‌گه‌ڵ تابلێتهكهدایه به بێ پێویستبوون به ته‌بدیل كردنی به‌رنامه‌كان. ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ بوونی وه‌شانی تازه‌ی ئه‌ندرۆید كه ده‌كاته وه‌شانی 4.0 له ئێستادا.
سه‌رچاوه aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!