ئینتەرنێت
3, نیسان 2015
نەورۆز تیلیكۆم ئامێری “های ماكس” دەگۆڕێت بە “فاست لینك”

بەپێى چەند هەواڵێک کە لە چەند سەرچاوەیەکەوە بەدەست تیمى تۆڕى تەکنەلۆژیاى زانیارى کوردى گەیشتووە، وادیارە کۆمپانیاى “نەورۆز تیلیکۆم” بۆ خزمەتگوزاریەکانى نێت، پلانى داناوە کە سەرجەم هێڵەکانى ئینتەرنێى “هاى ماکس” بگۆڕێت بە هێڵى “فاست لینک” و ئەو جۆرە هێڵە نەهێڵێت، واتە ئەوانەى خاوەنى هێڵى”هاى ماکس”ـن هێڵەکەیان لێدەسێنرێتەوە و لەبەرامبەردا هێڵى “فاست لینک” وەردەگرن.
جێگەى ئاماژەیە تیمەکەمان هەوڵى دا پەیوەندى بە ناوەندى کۆمپانیاکەوە بکات بۆ پشتڕاستکردنەوەى هەواڵەکە، بەڵام کۆمپانیاى ناوبراو وەڵامى پرسەکەى ئێمەى نەدایەوە.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".