ئەپڵ
3, نیسان 2015
تاقیکردنەوەى چەمانەوە: iPhone 6 Plus بەرامبەر Galaxy S6 Edge و HTC One M9

کەى ئاى تى ئێن – سەرچاوە تەکنەلۆژیەکان
دواى ئەوەى کۆمپانیاى ئەپڵ هەردوو مۆبایلى (ئایفۆن ٦ و ٦ پڵەس)ـى ڕاگەیاند، شەپۆڵێکى ڕەخنە ڕووى لە ئەپڵ کرد، بەهۆى سکاڵا و گلەیی بەکارهێنەرانى دەربارەى چەمانەوەى ئامێرەکە لەکاتى خستنە نێو گیرفاندا، پاشان دەرکەوت کە ڕووى ئەو گلەیانە زیاترە بۆ ئامێرى ئایفۆن ٦ پڵەس، ئەوەش شتێکى سروشتییە چونکە ڕوونماى ئامێرەکە گەورەترە لە ئایفۆن ٦، کە قەبارەکەى ٥،٥ ئینجە.
ئەمڕۆ کۆمپانیاى Square Trad کە پێشتر تاقیکردنەوەى چەمانەوەى بۆ ئایفۆن ٦ کردبوو، بۆ جارێکى تر و لە تاقیکردنەوەیەکى نوێدا هەمان تاقیکردنەوەى بە شێوەیکى نوێ ئەنجامدا، ئەمجارە ئایفۆن ٦ پڵەس بەرامبەر هەردوو مۆبایلى نوێى (سامسۆنگ گەلاکسى ئیس ٦ ئێج و ئیچ تى سی وەن ئێم ٩).
ئەنجامى تاقیکردنەوەکە بەم شێوەیە بوو:
- ئایفۆن ٦ پڵەس لەژێر هێزى ١١٠ پاوەن کە دەکاتە (٥٠ کیلۆگرام) دەچەمێتەوە و لەژێر هێزى ١٧٩ پاوەنیش کە دەکاتە (٨١ کیلۆ گرام) بەتەواوى دەشکێت.
- سامسۆنگ گەلاکسى ئێس ٦ ئێج لە ژێر هێزى ١١٠ پاوەن کە دەکاتە (٥٠ کیلۆگرام) دەچەمێتەوە و لەژێر هێزى ١٤٩ پاوەنیش بەتەواوى دەشکێت.
- ئێچ تى سی وەن ئێم ٩ لە ژێر هێزى ١٢٠ پاوەن کە دەکاتە (٥٤،٤ کیلۆگرام) دەچەمێتەوە و بەهەمان هێزیش دەشکێت چونکە دوگمەى سەرەکى ئامێرەکە کەوتۆتە ناوەراستى.
وەک دیارە گەلاکسى ئێس ٦ ئێج قابیلى چەمانەوەى زیاترە لە ئایفۆن ٦ پڵەس و ئیچ تى سی وەن ئێم ٩ـش بە هێزى ١٠ پاوەن لە هەردوو ئامێرەکە بەهێزترە.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=3Y7tPczbOec[/youtube]
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".