ئای ئۆ ئێس
7, نیسان 2015
چۆنیه‌تی زیاد كردنی ڕۆژمێری كۆچی له سیسته‌می iOS

سڵاو فێرخوازان، له بابه‌تی ئه‌مڕۆمان دا تیشك ده‌خه‌ینه چۆنیه‌تی زیاد كردنی ڕۆژمێری كۆچی له پاڵ ڕۆژمێری زاینی له سیسته‌می iOSـدا له‌وانه زۆر له ئێمه بیزانین به‌ڵام به‌شێك خه‌ڵكی تریش نایزانن، بۆ به پێویستمان زانی بیكه‌ین بابه‌تێك و بۆ ئێوه‌ی خۆشه‌ویستی بخه‌ینه ڕوو.
١. سه‌ره‌تا برۆ بۆ ” Settings ” ، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٢. دواتر بڕۆ بۆ ” Mail , Contacts , Calendars ” وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٣. دواتر برۆ بۆ به‌شی ” Calendars ” و كرته له‌سه‌ر ” Alternate Calendars ” بكه، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٤. دواتر كرته له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی ” Islamic ” بكه، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

٥. دواتر ئه‌پی ” Calendars ” بكه‌وه سه‌یر بكه له بن هه‌ر ڕۆژێكی زاینی ڕۆژی كۆچی زیاد بووه، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه:

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.
سودمەندبوون