ئەندرۆید
16, نیسان 2015
گوگڵ تەختەکلیلێکى نوێى بڵاوکردەوە

کەى ئاى تى ئێن-Aitnews
کۆمپانیاى گوگڵ تەختەکلیلێکى نوێى بەناوى “Google Handwriting Input” ڕاگەیاند، کە بوار بە بەکارهێنەرانى سیستەمى وەگەڕخەرى ئەندرۆید دەدات لەسەر ڕوونماى ئامێرە هۆشمەندەکانیان بە شێوازى دەست نووس بنووسن.
تەختە کلیلەکە پشتیوانى ناردنى سمبول و ئیمۆجە هەست دەربڕەکان دەکات، ئەویش بە نوسین بەشێوازى دەست نووسى لەسەر تەختەکلیلەکە و پاشان تەختەکلیلەکە خەى خۆکارانە دەست نووسەکە دەگۆڕێت بۆ وێنەى ئیمۆجى.

جێگەى باسە ئەو تەختە کلیلە نوێیە پێویستى بە پێنووسى هۆشمەند نییە بۆ بەکارهێنانى و نووسینى ووشە و وێنە ئیمۆجیەکان.

تەختە کلیلەکە بەردەستە بۆ ئەو ئامێرە ئەندرۆیدانەى کە بە وەشانى ٤،٠،٣ یان زیاتر کاردەکەن و پشتیوانى ٨٢ زمان دەکات جگە لە زمانى عەرەبى!
| داگرتن لە پلەى ستۆر |

دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".