مایکرۆسۆفت ئۆفیس
4, ئازار 2012
چۆنیەتی دۆزینەوەی (الخضم الكمية)
هەندێك
لە ئێمە كە سەیری ماركێتێك یان مینی ماركێتێك دەكات لێی نوسراوە داشكاندن بەم شێوەیە:- (10% ، 15% ، 25% ) بەڵام ماناكەی نازانێ بۆیە بە پێویستم زانی ئەم دەستەواژەی خوارەوە بنوسم.* االخضم الكمية مانای چییە؟؟الخضم واتا بڕین یان داشكاندن وە الكمیە واتا بڕ، ئێمە مانای (الخضم الكمية)مان زانی، ئنجا چۆن بتوانین مامەڵەی لەگەڵدا بكەین.
1- ئێمە وا دادەنێین ئەگەر هاتوو شتێكمان فرۆشت لە ($100) سەد دۆلار كەمتر بوو ئەوا داشكاندنی لە (0.03%) ی بۆ بكات، بەڵام ئەگەر هاتوو ($100) سەد دۆلار زیاتر بوو یان یەكسان بوو وە لە ($500) پێنج سەد دۆلار كەمتر بوو ئەوا داشكاندنی لە (0.05%) ی بۆ بكات، بەڵام ئەگەر هاتوو لە (500$) زیاتر بوو یان یەكسان بوو ئەوا داشكاندنی لە (0.08$) ی بۆ بكات.
2- خشتەیەك دروست دەكەین بەم شێوەیەی خوارەوە.

3- خانەی (D2) چالاك دەكەین تا (D5) پاشان لە (Formula Bar) دا ئەم نوسراوەی خوارەوە دەنوسین وەك لە وێنەكەی خوارەوەشدا دیارە:-
=C2*IF(C2>=500,0.08,IF(C2>=100,0.05,0.03))

4- پاشان پەنجە دەنێین بە (Ctrl+Enter) .
دەبینین بەم شێوەیە كارەكەمان بەسەركەووتووی تەواو بوو
دەست خۆش بێت بەرێز دانا بۆ ئەم بابەتە جوانانەت بەهیوای بەردەوام بوونت لە نوسینی ئەم بابەتە جوانانەت
ئێمەش بەناوی دەستەی بەریوەبەرانی ماڵپەری تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی سوپاسی بەرێز دانا دەکەین بۆ ئامادەکردنی ئەم بابەتە جوانانە بەهیوای سەرکەوتن