بابەتی گرینگ
20, نیسان 2015
پیاوێک بەهۆى یارى کاندى کڕەش توشى ئەمە بوو

کەى ئاى تی ئێن – Dailymail UK
پیاوێکى تەمەن ٢٩ ساڵى دانیشتووى ویلایەتى کالیفۆڕنیا بەهۆى حاڵەتێکى نەخوازراو کە لە پەنجەى دەست توشى بوو گەیانداریە نەخۆشخانە. ئەو پیاوە ڕؤژێک هەست بەوە دەکات کە پەنجە گەورەکەى دەستى بەئەستەم دەجوڵێت بەڵام هیچ ئازارێکى نییە، دواتر دەچێتە نەخۆشخانە و پشکنینە پزیشکیەکان دەری دەخەن ئەو پیاوە تووشى پچڕانى یەکێک لە ژێ ماسولکەکانى پەنجەى دەست بووە و بەو هۆیەوە ناتوانێت بەتەواوى پەنجەى دەستى بجوڵێنێت و هۆى ئەوەى کە ئازاریشى نییە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە ئاڵوودە بووە بە مۆبایل.
دواى بەدواداچوون دەرکەوت کە ئەو پیاوە بۆ ماوەى زیاد لە ٦ هەفتە و ڕۆژانە بۆ ماوەیەکى زۆر یارى کاندى کڕەشى سەر مۆبایلە هۆشمەندەکانى کردووە و پێیەوە ئاڵوودە بووە و بەو هۆیەوە ژێ ماسولکەکانى پچڕاوە. ڕاستە پزیشکەکان چارەسەرى ئەو پیاوەیان کرد بەڵام هیچ کات پەنجەکەى وەک پێشتر لێنایەتەوە و دەبێت ئاگادارى خۆى بێت. هەر بۆیەش پزیشکەکان ڕێنماییمان دەکەن کە زۆر یارى بە ئامێرە هۆشمەندەکانمان نەکەین بۆئەوەى توشى بارى لەو شێوەیە نەبین.
کاندى کڕەش یەکێکە لە یارییە بەناوبانگەکانى مۆبایلە هۆشمەندەکان و تێیدا دەبێت ٣ شیرینى کە هەمان ڕەنگیان هەبێت لەتەک یەکتر ڕیز بکەیت و بەم شێوەیە خاڵ بەدەست دەهێنیت. ئەو یاریە لە ١٢ نیسانى ساڵى ٢٠١٢ لەلایەن کۆمپانیاى (King) بڵاو کراوەتەوە و تاوەکو ئێستا زیاد لە ٥٠٠ ملیۆن جار داگیراوە لەلایەن خەڵکەوە.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".