بابەتی گرینگ
20, نیسان 2015
بڕێک لە فرمانەکانی Run لە سیستەمی ویندۆز
سڵاو به‌ڕێزان، له‌م بابه‌ته‌مدا پێم باش بوو باس له هه‌ندێك له فرمانه‌كانی ڕه‌ن بكه‌م. ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌كی ڕه‌ن بكه‌ین، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یه کە لە ویندۆزدا کە ڕۆڵێکی بەرچاوی هه‌یه، و به‌كاردێت بۆ چه‌نده‌ها كار ئه‌ویش له‌ڕێگای كۆد و نووسینی تایبه‌ت. و هه‌روه‌ها ڕه‌ن ئاسانكاریت بۆ ده‌كات له‌گه‌ڕانی خێراتر بۆ ئه‌و كاره‌ی كه ده‌ته‌وێت بیكه‌یت، بۆ نموونه تۆ ئه‌گه‌ر بته‌وێت ده‌ستكاری كات و به‌رواری كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بكه‌یت ده‌بێت بچیت بۆ كۆنتڕۆڵ په‌نێڵ، به‌ڵام له ڕه‌ن ته‌نها به نووسینێك و داگرتنی ئینته‌ر ده‌توانیت ئه‌م كاره بكه‌یت. ئه‌مانه‌ش چه‌ند فرمانێكی ڕهنن :
فرمانی یه‌كه‌م:temp
به‌كاردێت بۆ سڕینه‌وه‌ی فایلی زیاده
فرمانی دووه‌م:prefetch
بۆ سڕینه‌وه‌ی داتا و فایله زیاده‌كان به‌شێوه‌یه‌كی وا كه ویندۆز زۆر باشتر و خێراتر كار بكات.
فرمانی سێیه‌م:dxdiag
بۆ زانینی مواسه‌فاتی كۆمپیوته‌ر
فرمانی چواره‌م:timedate.cpl
بۆ ده‌ستكاری كردنی كات و بهروار
فرمانی پێنجه‌م:control
بۆ كردنه‌وه‌ی كۆنتڕۆل په‌نێڵ
فرمانی شه‌شه‌م:appwiz.cpl
بۆ سڕینه‌وه‌ی به‌رنامه‌كان
فرمانی حه‌وته‌م:calc
بۆ كردنه‌وه‌ی بژمێر (حاسیبه)
فرمانی هه‌شته‌م:fonts
بۆ كردنه‌وه‌ی فۆنته‌كان
فرمانی نۆیه‌م:inetcpl.cpl
بۆ ڕێكخستنی ئینته‌رنێت
فرمانی ده‌یه‌م:notepad
بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌فته‌ری تێبینی (نۆت پاد)
فرمانی یازدەیەم: winver
بۆ زانینی وەشانی سیستەمەکەت بە تەواوی وردەکارییەوە
چاوه‌ڕوانی فرمانی زیاتر بن…
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.