ئەندرۆید
23, نیسان 2015
شاردنەوەى وێنە و ڤیدیۆ و فایلەکان لە سیستەمى ئەندرۆیددا تەنها بە (بەڕێوەبەرى فایلەکان)

سڵاوتان لێبێت فێرخوازانى ماڵپەڕى تۆڕى تەکنەلۆژیاى زانیارى کوردى. لەم بابەتەدا تیشک دەخەینە سەر چۆنیەتى شاردنەوەى وێنە و ڤیدیۆ و فایلەکانمان بە فۆڕماتە جیا جیاکان تەنها بە بەکارهێنانى ئەپڵیکەیشنێکى بەڕێوەبەرى فایلەکان (File Manager) بەدوو ڕێگەى جیاواز.
جێگەى ئاماژەیە هەردوو ڕێگاکە بە شێوەیەکى سەرکەوتووانە لەسەر هەموو جۆرە ئەپڵیکەیشنێکى بەڕێوەبەرى فایلەکان (File Manager) ئەنجام دەدرێت، کە هەموومان دەزانین ئامێرەکانى ئەندرۆید خۆى بە شێوەیەکى بنچینە (Pre Installed) ئەپێکى بەڕێوەبەرى فایلەکانى تێدایە، بۆنموونە لە ئامێرەکانى سامسۆنگ گالەکسیدا (My files) هەیە، واتە هیچ جیاوازیەک دروست ناکات هەردوو ڕێگاکە لەسەر هەموو ئەپێکى بەڕێوبەرى فایلەکان سەرکەوتووانە کاردەکات.
فەرموون لەم ڤیدیۆ فێرکاریەدا بەشێوەیەکى کردارى و جوانتر لێوەى دەدوێین:
[highlight color=”yellow”]©مافى بڵاوکردنەوە و بیرۆکە پارێزراوە بۆ کەى ئاى تى ئێن.[/highlight]
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".