ئەندرۆید 27, نیسان 2015

ماڵپەڕێک بۆ دەستکەوتنی کۆدی ئامادەکراو بۆ دروستکردنی ئەپی ئەندرۆید

Androidsnippetsڕۆژ لەدوای ڕۆژ پێویستی ئەپڵیکەیشنی مۆبایلە زیرەکەکان لە بوارە جیاجیاکانی ژیان زیاتر دەبێت و لای زۆربەمان ڕوونە کە سیستەمی کارگێری ئەندرۆید کە یەکێکە لە سیستەمە بەناوبانگەکانی مۆبایلی زیرەک و تابلێت لە ئێستادا  و ڕێژەیەکی زۆر بەکارهێنەری هەیە و هەر ئەمەش وای کردووە گەشەپێدەران بەدەیان ئەپی ناوازەی بۆ بەرهەمبهێنن و سیستەمەکە دەوڵەمەند بکەن بە ئەپە نایابەکانیان. بەڵام بیرمان نەچێت گەشەپێدەرەکانیش لەکاتی دروستکردنی ئەو ئەپڵیکەیشنەکانە ڕووبەرووی ئاستەنگی زۆر دەبنەوە بەهۆی کێشە لەکۆد و کەمی کۆدی بەردەست، لەبەر ئەوە ئێمە ماڵپەڕێکمان بۆ هێناون کە پڕیەتی لە کۆدی ئامادە و پێویست بۆ بەکارهێنانیان لەکاتی دروستکردنی ئەپی ئەندرۆید و ئەمەش بەستەرکەیەتی و دەتوانن سەردانی بکەن و سوود لە ناوەڕۆکەکەی وەرگرن: http://www.androidsnippets.com

بۆچونی تۆ