بابەتی گرینگ
12, ئایار 2015
هواوەى بەفەرمى پەردەى لەسەر تابلێتى MediaPad M2 لادا

کۆمپانیاى هواوەى دوێنێ لە پاریسى پایتەختى فەڕەنسا پەردەى لەسەر تابلێتى MediaPad M2 لادا، وا چاوەڕوان دەکرێت کە لە سەرەتاى مانگى ٦ى ئەمساڵ لە فەڕەنسا بخرێتە بازاڕ بە نرخى ٣٤٩ یۆڕۆ.
ئەمەى خوارەوەش بریتیە لە تایبەتمەندییەکانى تابلێتى (MediaPad M2):
- ڕوونماکەى ٨ ئینجە بەڕوونى 1200×1920 پێکسڵ.
- بە پرۆسێسەرێکى Kirin 930 بە فریکوێنسى ٢ گێگاهێرتز کاردەکات.
- ڕامى تابلێتەکە ٢ گێگابایتە.
- یادگەى نێوخۆیی ١٦ گێگابایتە و دەتوانێ زیادبکرێت تاوەکو ٣٢ گێگابایت بە یادگەى دەرەکى لەجۆرى micro SD.
- کامێراى دواوەى ٨ مێگاپێکسڵە و کامێراى پێشەوەى ٢ مێگاپێکسڵە.
- پاتریێکى ٤٨٠٠ میلى ئەمپێرى لەسەرە.
- ئەستورى ئامێرەکە ٧،٨ میلیمەترە و کێشى ٣١٠ گرامە.
سەرچاوە: gsmarena
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".