ئینتەرنێت
12, ئایار 2015
بۆچوون
بەوێنە: بەستکردنى پێگە ئابڕووبەرەکان لە ئینتەرنێتدا بەبێ بەرنامە

سڵاو فێرخوازان، لەم بابەتەدا تیشک دەخەینە سەر چۆنیەتى بەستکردن(بلۆککردن)ى ماڵپەڕ و پێگە ئابڕووبەر و بەدڕەوشت(پۆڕن)ـەکان بەهۆى دانانى ئایپیێک (IP) بۆ هێڵى ئینتەرنێت کە ڕێگە دەگرێت لە کردنەوەى ئەو ماڵپەڕانە، دەبێت ئەوەش بڵێین کە ئەو ڕێگەیە تەنها بۆ هێڵى بێتەل (wireless) دەبێت.
لە خوارەوەدا بە وێنە و شیکارى باس لە ئەنجامدانى کارەکە دەکەین:
١. لە بەشى (Notification Area)ى تاسک بار گرتەى ڕاست لە وێنۆچکەى ئینتەرنێت و تۆڕ دەکەین و (Open Network and Sharing Center) هەڵدەبژێرین.

٢. دواتر پەنجەرەیەکى ترمان بۆ دەبێتەوە تێیدا دەبێت گرتە لەو ئینتەرنێتە بێتەلە بکەین کە بەکارى دەهێنین.

٣. لە هەنگاوى سێیەمدا پەنجەرەیەکى ترمان بۆ دەبێتەوە و گرتە لە Properties دەکەین.
٤. لە هەنگاوى چوارەمدا، بەشى (Internet Protocal Version 4(TCP/IPv4 هەڵدەبژێرین و دواتر گرتە لە Properties دەکەین.

٥. لە هەنگاوى پێنجەمدا، بەشى Use the following DNS server addresses چالاک دەکەین و بە خانەى هەر یەکە لە بەشەکانى (Preferres DNS server) و (Alternate DNS server) ئەو ئایپییەى خوارەوە دادەنێین.(هەروەک لە وێنەى هاوپێچدا دیارە)
Preferres DNS server: 208.67.222.123
Alternate DNS server: 208.67.220.123

| پیرۆزە ئێستا بەسەرکەوتوویی گشت ماڵپەڕێکى ئابڕووبەر لە کۆمپیوتەرەکەتدا بەست بووە |

دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".