بابەتی گرینگ
2, حوزهیران 2015
ڕۆژی ڕاگەیاندنی دوا وەشانی ویندۆز ١٠ دیاریکرا.
بۆ دواجار و دوێنێ بەرواری ١\٦\٢٠١٥ مایکرۆسۆفت بەفەرمی ڕۆژی بڵاوکردنەوەی دوا وەشانی ویندۆز ١٠ ڕاگەیاند کە ٢٩ی مانگی تەمووز واتە مانگی داهاتوو دەکات. جێگای ئاماژەیە ئەو بەرنامەیەی مایکرۆسۆفت لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند کە تایبەتە بە بەیەکەوە بەستنەوەی ئامێرەکانی مۆبایل بە ویندۆز ١٠ لەگەڵ ویندۆز ١٠ ڕاستەوخۆ ناوەشێندرێت بەڵکو لە کۆتایی ئەمساڵ بڵاودەکرێتەوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ویندۆز ١٠ بۆ ئەو کەسانەی کە لەماوەی ٦ ساڵی ڕابردوو کۆمپیوتەریان کڕیوە بە هەبوونی سیستەمی کارگێری ویندۆز لەسەری ئەوا ویندۆز ١٠ بۆ ئەوانە بێ بەرامبەرە! بەڵام لەیادمان نەچێت کە ویندۆز ١٠ تەنها بۆ ئەوانە دێت کە خاوەنی ویندۆز ٧ سێرڤس پاک ١ و ویندۆز ٨.١ و هەروەها ئەوانەیشی خاوەنی تابلێتی ویندۆزن و پشت بەستوون بە ٨.١ ئەوا ئەوا ویندۆز ١٠ی بێ بەرامبەریان پێدەگات.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=3ngnzY5xtI8[/youtube]
ئەگەر زۆر تامەزرۆی ئەوەی هەر کە ویندۆز ١٠ بەردەست بوو ئاگاداربیت و پێتبگات ئەوا دەتوانیت ویندۆزەکەت – جا ٧ یان ٨.١ـە – بەتەواوی نوێ (ئەپدەیت) بکەیتەوە بۆ ئەوەی بەرنامۆکەیەکت پێ بگات کە دەتوانیت لەڕێگەیەوە خۆت تۆماربکەیت بۆ کاتی گەیشتنی ویندۆز ١٠ کە ئەمەی خوارەوە وێنەی بەرنامۆکەکەیە کە لە تەنیش کاتژمێرەکەی خوارەوە لە سەنتەری ئاگاهییەکان (Notification Center) لەلای کاتژمێرەکە دەردەکەوێت:
پاشان کە کلیکت لێ کرد ئەو پەنجەرەیەت بۆ دێت:
کلیک لە دوگمەکەی خوارەوە بکە کە نوسراوە Reserve your free upgrade و دواتر پەنجەرەیەکی ترت بۆ دێت ئیمەیڵێک تێبنوسە و ئیتر لە خوارەوە دوگمەیەک هەیە و کلیکی لێ بکە و بەسەرکەوتووی تۆماربوویت!
سەرچاوە cnet + Windows Blog
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
شتەكانی ناو كۆمپیتەرەكە ڕەش دەبێتەوە؟
نەخێر بەڕێز ناسڕدێنەوە