جۆراوجۆر
14, ئازار 2012
(به‌شی سێیه‌م) په‌رتووكی (The Road ahead)ی بیل گهیتیس به‌كوردی – زاراوه به‌كارهێنراوه‌كان-
دیاره نوسه‌ر هه‌ندێك زاره‌وه‌ی به‌كارهێناوه تێگه‌یشتنیان گرانه، بۆیه به شێوه‌یه‌كی جوان له‌سه‌ره‌تای په‌رتووكه‌كه ئه‌م زاراوانه‌ی شیكردۆته‌وه و كه ده‌توانم بڵێم ئێستا ئێمه وه‌كو به‌كارهێنه‌ری كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت پێویسته له‌سه‌رمان به باشی بیانزانین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زاراوه‌یه‌كی به‌كارهاتووی ناو پهرتووكهكهن كه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی په‌رتووكه‌كه به‌رچاوت ده‌كه‌ون:
– باینه‌ری سیسته‌م (Binary System): ئه‌م سیسته‌مه سویچی “On” و “Off” به‌كارده‌هێنیت بۆ پێدانی ئهلف با به كۆمپیوته‌ره‌كه.
– بۆردی بولیتێن (Bulletin Board): له‌ڕێگه‌ی ئه‌م بۆرده‌وه تۆ ده‌توانی بیرۆكه‌كانت شێربكهیت له‌گه‌ڵ به‌كارهێنه‌ری كۆمپیوته‌ری تردا به‌ناردنی په‌یام له كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه بۆ بۆردی بولیتن و هه‌روه‌ها تۆ ده‌توانیت په‌یامی ئه‌وانیتریش بخوێنیته‌وه كه خه‌ڵكی تر ناردوویه‌تی. (تێبینی ئه‌مه مه‌به‌ستی ئه‌م مه‌كۆ و یانانه‌ی ئێستایه كه خه‌ڵكی تێیدا ده‌بێته ئه‌ندام وده‌توانن بیرۆكه و زانیارییه‌كان بگۆڕنه‌وه).
– ته‌له‌ڤیزیۆنی كهیبڵی (Cable Television): له‌گه‌ل ئه‌م جۆره‌ی ته‌له‌فیزیۆندا ئه‌م وێنانه‌ی كه تۆ ده‌یانبینیت له ڕێگه‌ی هه‌واوه نایه‌ن به‌ڵكو ئه‌وان له ڕێگه‌ی هێڵێكی كاره‌باییه‌وه دێن.
– دیسكی په‌ستێنراو (Compact Disc): یه‌كه‌م دیسكی په‌ستێنراو ته‌نها مۆسیقای هه‌ڵده‌گرت، به‌ڵام ئێستا زانیارییه‌كان هه‌ڵده‌گرن كه ده‌توانرێت بخرێته كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه.
– شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر(Computer Screen): ئه‌م به‌شه‌ی كۆمپیوته‌ره كه له ته‌له‌فیزیۆن ده‌چێت. تۆ ده‌بێت چاو له‌م شاشه‌یه بكه‌یت له كاتی ئیشكردن له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر.
– كۆنتڕۆڵ كۆنسۆڵ: كۆنترۆڵ كۆنسۆل مه‌كینه‌یه‌كی بچوكه و ده‌توانێت ئامێره‌كانی ده‌وری خۆی پێبكات و بكوژێنێته‌وه.
– داتا (Data): وشه‌یه‌كی تره به‌رامبه‌ر به وشه‌ی information.
– نامه‌ی ئه‌لیكترۆنی(E-mail): ئه‌و نامانه‌ی كه له كۆمپیوته‌ره‌كانه‌وه گه‌شت ده‌كه‌ن پێیان ده‌وتریت Email واته نامه‌ی ئه‌لكترۆنی.
– فیلته‌ر(Filter): فیلته‌ر شتێكه كه هه‌ڵده‌ستێت به هه‌ڵبژاردنی زانیاری بۆ ئێمه.
– هاكه‌رز(Hacker): ئه‌م خه‌ڵكانه‌ن كه زانیاری زۆریان له بواری كۆمپیوترهدا هه‌یه و هه‌روه‌ها كۆمپیوته‌ریش به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو كۆمپیوته‌ره‌ی كه‌سانی تره‌وه.
– ڵاپتۆپ(laptop): ئه‌وه جۆرێكی كۆمپیوته‌ری بچوكه كه ده‌توانیت له‌گه‌ڵ خۆت هه‌ڵی بگریت.
– مایكرۆپرۆسێسهر چیپ (Microprocessor chip): به‌شێكی كۆمپیوته‌ره و بیرده‌كاته‌وه.
– وشه‌ی تێپه‌ربوون(Password): وه‌كو كلیلێكی ئه‌لیكترۆنی وایه بۆ كردنه‌وه‌ی قفڵێكی ئه‌لیكترۆنی. ته‌نها هه‌ندێك كه‌س ئه‌م وشه‌ی تێپهڕرینه ده‌زانن و هه‌ر ئه‌وانیشن ده‌توانن بچنه ناو ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ی كه به‌م وشه‌ی تێپه‌ڕبوونه قفڵكراوه.
– نه‌رمه‌كاڵا(Software): سۆفتوه‌یر ناوێكه بۆ كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی كه كۆمپیوته‌ر شوێنی ده‌كه‌وێت.(مانای وایه به‌رنامه‌كان به فرمان پێكردن له‌لایه‌ن به‌كاربه‌ره‌وه ئیش ده‌كه‌ن و كهمپیوتهرهكهش شوێن فرمانه‌كان ده‌كه‌وێت.)
– تێلیكۆمیوتینگ(telecommuting): ئه‌م شێوازه‌ی په‌یوه‌ندی كردنه كه‌تۆ هه‌موو كاره‌كانت له‌ڕێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه بهڕێدهكهیت بۆ كۆمپیوته‌رێكی تر.
– ڕاستی خه‌یاڵی (Virtual reality): كۆمپیوته‌ره‌كان ده‌توانن وێنه‌و وده‌نگ به‌كار بهێنن بۆ دروستكردنی شوێنێك. كه ئه‌م شوێنه خه‌یاڵیه به‌ڵام وه‌ك ڕاستیش وایه ، وه شیاویشه ك وابیربكه‌یته‌وه لهناویدایت.
به‌شه‌كانی تری ئه‌م په‌رتووكه:
به‌شی یه‌كه‌م
به‌شی دووه‌م
بهشتیوانی خوا له به‌شی چواره‌مه‌وه په‌رتوكه‌كه دهیتپێدهكات… هیوام وایه وه‌رگێرانی ئه‌م په‌رتووكه سودی بۆ ژانی هه‌موومان هه‌بێت…
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!