ئای ئۆ ئێس
24, حوزه‌یران 2015
1 بۆچوون
گشت زانیاریه‌ك له‌سه‌ر جهیلبرهیكی وه‌شانی iOS 8.1.3 و iOS 8.3

سڵاو فێرخوازان، وه‌ك ده‌زانن دوێنێ گروپی گه‌شه‌پێده‌رانی Taig به هاوكاری گروپ و چه‌ند گه‌وره گه‌شه‌پێده‌رێكی جه‌یلبره‌یك وه‌شانێكی نوێی جهیلبرهیكیان بڵاو كرده‌وه بۆ وه‌شانی iOS 8.1.3 و iOS 8.3 وه ئه‌م جهیلبرهیكه پشتگیری له وه‌شانی iOS 8.2ـش ده‌كات، شایه‌نی باسه هه‌ر له سه‌ره‌تای بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م جهیلبرهیكه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی هه‌بوو وه‌ك گه‌وره گه‌شه‌پێده‌رانی جهیلبرهیكیش له تویته‌ر پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی ئاماژه‌یان پێ دا، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین لێره باسی ته‌واوی ئه‌م كێشانه بكه‌ین له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری.
١. پێش ئه‌وه‌ی كرداری جه‌یلبره‌یك ئه‌نجام بده‌یت سه‌ره‌تا پێویسته له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌ی iTunesـه‌وه كه‌رسته‌كانی ناو ئایفۆنه‌كه‌ت ” Backup ” بكه‌یت، ئه‌م كرداره‌ش بۆیه ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی ڕوودانی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له كاتی ئه‌نجام دانی پڕۆسه‌ی جه‌یلبره‌یك گه‌ر تووشی هاتین و پێویستی كرد ئای دیڤایسهكانمان فۆڕمات ” Restore ” بكه‌ین، دوای ئه‌وه بتوانین كهرستهكانمان بخه‌ینه‌وه سه‌ر ئای دیڤایسهكانمان، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش وه‌ك یه‌ده‌گێك و پێش وه‌خته ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دوور بین له هه‌ر كێشه‌یه‌ك گه‌ر ڕوو بدات.
٢. پێویسته ” Pass Code و Touch ID ” سه‌ر ئای دیڤایسه‌كانتان ناچالاك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی جه‌یلبره‌یك به سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام بدرێت.
٣. پێویسته له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به‌رنامه‌ی ” iTunes ” هه‌بێت گه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ت نیه ده‌توانی لێره‌دا دایگریت:
كرته لێره بكه بۆ داگرتنی به‌رنامه‌ی iTunes
٤. بۆ ئه‌وه‌ی كرداری جه‌یلبره‌یك ئه‌نجام بده‌یت سه‌ره‌تا پێویسته به‌رنامه‌ی Taig له ماڵپه‌ڕی سه‌ره‌كی دابگریت:
كرته لێره بكه بۆ داگرتنی به‌رنامه‌ی Taig
٥. دواتر ئای دیڤایسه‌كه‌ت په‌یوه‌ست بكه به كۆمپیوته‌ره‌وه و نیشانه‌ی ڕاست له‌سه‌ر فرمانی ” 3K Assitant ” لابده و كرته له‌سه‌ر ” Start ” بكه.

٦. دوای ١ بۆ ٢ خولهیهك چاوه‌ڕێ بكه به سه‌ركه‌وتووی ئای دیڤایسه‌كه‌ت جه‌یلبره‌یك ده‌بێت.
…………………………………………………………..
تێبینی: فێرخوازان گه‌ر قۆناغه‌كانی جهیلبرهیكت به سه‌ركه‌وتووی بڕی و بوویه خاوه‌نی سیدیا، دوای ئه‌وه‌ی تویكت داگرت و كاری نه‌كرد، ئه‌وا باشتره بوه‌ستی له داگرتنی تویكهكان، چونكه وه‌ك ته‌واوی گه‌شه‌پێده‌رانی جه‌یلبره‌یك و ئه‌ندامانی گروپی ” Taig ” ئاماژه‌یان پێداوه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ده‌ڵێن تویكی ” Cydia Substrate ” نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیری له‌م جهیلبرهیكه بكات بۆ ئه‌مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕێی خاوه‌نی سیدیا ” Jay Freeman ” ناسراو به ” Saurek ” ده‌كه‌ن كه ئه‌م تویكه نوێ بكاته‌وه و كاره‌كانی جه‌یلبره‌یك به سه‌ركه‌وتووی كۆتایی پێ بێت، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵ خۆشیه هه‌ر دوێنی خاوه‌نی سیدیا ” Jay Freeman ” ناسراو به ” Saurek ” و گه‌شه‌پێده‌ری تویكی ” Cydia Substrate ” و ” Mobile Substrate ” له جریوه‌یه‌ك دا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردۆته‌وه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌م نزیكانه هه‌ر دوو تویكهكه نوێ ده‌كاته‌وه.

…………………………………………………………..
● كێشه‌كان و چاره‌سه‌رییه‌كانی ئه‌م جهیلبرهیكه:
زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی جه‌یلبره‌یك هه‌ر له سه‌ره‌تایی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م جهیلبرهیكه تووشی چه‌ند كێشه‌یه‌ك بوون لێره‌دا ئاماژه به كێشه‌كان و چاره‌سه‌رییه‌كانی ده‌ده‌م.
– دوای ئه‌نجام دانی پڕۆسه‌ی جه‌یلبره‌یك زۆرێك له به‌كارهێنه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه دا كه پڕۆسه‌ی جه‌یلبره‌یك له (٢٠%) ده‌وه‌ستێ، چارهسهریهكهشی به‌م شێوه‌یه:

١. پێویسته ته‌واو به‌رنامه‌ی ” iTunes ” بسڕیته‌وه و كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت ڕیستارت بكه‌وه و ئه‌م وه‌شانه ” iTunes 12.1.2 ” داگریت:
كرته بكه بۆ داگرتنی به‌رنامه‌ی iTunes
به‌م شێوه‌یه كێشه‌ی وه‌ستانی پڕۆسه‌ی جه‌یلبره‌یك له (٢٠%) چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
– به‌شێكی تر له به‌كارهێنه‌ران تووشی كێشه‌ی داگرتنی ” Driver ” بوون، بۆ ئه‌مه‌به‌سته‌ش ئه‌م به‌رنامه‌یه داگرن كێشه‌كه‌تان چاره‌سه‌ر ده‌بێت:
كرته لێره بكه بۆ داگرتنی ئه‌م پێناسه‌یه بۆ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت

مەنسوڕ بڵباس
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان ودهمەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕهویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.