10
هەواڵ 17, ئازار 2012 بۆچوون

پێشخستنی خانەیەکی ئەلکترۆنی دەبێتە هۆی خێراکردنی کۆمپیوتەرەکان ١٠٠٠ جار زیاتر.

سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت پێم خۆش بوو ئەم جارە بەم هەواڵە زانستیە گرنگە بەسەرتان بکەمەوە. تیمێکی لێکۆڵینەوە لە زانکۆی Pittsburgh ی ئەمریکی هەستان بە پێش خستنی خانە ئەلەکترۆنیەکان ، لە شەپۆلەکانی گێگا هێرتز بۆ شەپۆلەکانی تیرا هێرتز.ئەمەش وادەکات ئامێرە ئەلەکترۆنیەکان بە تایبەتی کۆمپیوتەرو تاب و مۆبایله‌ هۆشمەندەکان ١٠٠٠ جار لەوەی ئێستا هەیە زیاتر خێرا بکرێن.

ئەمەش دەبێتە شۆڕشێکی گەورە لە بواری پیشەسازیە ئەلەکترۆنیەکاندا وە گۆڕانکاری گەورە بە دوای خۆیدا دێنێت. پڕۆفیسۆر  Hrvoje Petekخۆی و تیمەکەی ڕایان گەیاند ئەم داهێنانە نوێییە لە زوەوە کاری لەسەر دەکەن و خەریکی پێشخستنین هەروەها پڕۆفیسۆر زۆر بەوردی بەشێوەکی زانستیانە باسی چۆنیەتی بەرەو پێش بردنەکەی دەکات وە باسی ئەوەش دەکات کە بەچ ئەنجامێکی باش گەشتون وە سەرەتا چۆن ئەم بیرۆکەیان بە خەێاڵدا هاتوە دوایی هەنگاو بە هەنگاو پێش خراوە.

ئەوە ماوەتەوە بڵێین تا ئێستا ئەم تیمە کاتی دیاری کردنی ئەم پێشکەوتنە ی نەکردوە کە کەی دەکەوێتە بازاڕەکانی جیهان دەبێتە کاڵایەکی بازرگانی تا هەموو جیهان سود مەند بن لێی.
هیوادارم ئەم پێشکەوتنە ببێتە مایەی زیاتر پێش خستنی جیهان

داواکارم لە دوعای خێر بێ بەشمان نەکەن

بۆچونی تۆ