بابەتی گرینگ
25, حوزهیران 2015
بەناردنی 1000 دینار باڵانس پشتگیری مانەوەی kitn.net بکە!
دوای ئەوەی لەسەر پەڕی فەرمیمان داوای هاوکاریمان کرد و میوانە بەڕێزەکانیش بەدەم داواکارییەکەمانەوە هاتن. ئێمە ئەمڕۆ هاوکاری کردنەکە ڕادەگەینین. شێوازی هاوکارییەکە بریتییە لە ناردنی ١٠٠٠ دینار لە باڵانس بۆ یەکێک لەم ژمارانەی خوارەوە:
کۆڕەک 1013 132 0750 ئاسیا 1561 183 0770
هەر کەسێکش لەتوانایدایە هاوکاری زیاتر بنێرێت ئەوا ئێمە خۆشحاڵ دەبین و دەتوانن زیاتر لە بڕی دیاریکراو بنێرین و هەر کەسێکیش هاوکاری تایبەتی هەیە با پەیوەندی بە یەکێک لەو ژمارانەی سەرەوە بکات و خۆشحاڵ دەبین بە وەڵامدانەوەی.
بۆ زیاتر بەرچاوڕوونیتان کە لای هەمووان ئاشکرایە بەڕێوەبردنی ماڵپەڕ کارێکی گرانە و ئاوا ئاسان نییە بەتایبەتیش ماڵپەڕێکی تەکنەلۆژی، بۆیە پێویستی بە چەندان شت هەیە لەوانە دیاریکردنی بڕێک پارە بۆ ئەوەی مانگانە یان ساڵانە بدرێت بە سێرڤەر و هەروەها نوسەرانیش کە ئەوانیش پێویستیان بەهاوکارییە بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە نوسینەکانیان و هاوکاری بۆ نوسەرانیش تایبەت نییە بەهەندێک وبەڵکو بۆ هەر کەسێکە بە شێوەیەکی بەردەوام بابەتمان بۆ بنێریت. هەر لەبەرئەوە هاوکارییەکان ئێوە بە بەرزی دەنرخێنین و بە ناردنی بڕە باڵانسی دیاریکراو کە ئێوە دەتوانن بە گوێرەی توانا باڵانس بنێرن و بەمەش دەبیتە یەکێک لەوانەی پشتگیری مانەوەی کەی ئای تی ئێن دەکەن. سوپاس بۆ هاوکارییەکەت.
لەگەڵ ڕێزماندا
ستافی بەڕێوەبەرایەتی کەی ئای تی ئێن
www.kitn.net
دەستان خۆش بێت بە تایبەتی کاک دیاری شێرزاد
ان شاء للە دەینێرم
دەستى تۆش خۆش بێت، کاک سەردار.