بابەتی گرینگ
27, حوزه‌یران 2015
به مۆبایله هۆشمهندهكهت Range Rover Sport بهكاربێنه!
له‌م ههقتهیهدا Jaguar Land Rover ڕایگه‌یاند كه ئۆتۆمبێڵی Range Rover Sport prototype ده‌توانرێ به‌كاربهێنرێ به به‌رنامه‌یه‌كی مۆبایله هۆشمه‌نده‌كان ئه‌گه‌ر هاتوو شۆفێره‌كه له نزیكی 10 مه‌تر بێت له ئۆتۆمبێڵه‌كه و كۆنتڕۆڵه‌كه‌ی هەڵگرتبێت.
له‌و كاته‌دا شۆفێره‌كه ده‌توانێ كار به فرمانه سه‌ره‌تاییه‌كانی لێخورینی ئۆتۆمبێڵه‌كه بكات به مۆبایله هۆشمه‌نده‌كه‌ی، به‌ڵام ناتوانرێت كارێكی گه‌وره و درێژخایه‌نی پێبكرێت ئه‌مه ته‌نها ئاسانكاریه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك ئۆتۆمبێڵه‌كه له گه‌راجه‌كان ڕابگیرێت یاخود له شوێنێكی لكاو ده‌رباز بیت چونكه ته‌نها به خێرایی 6.4 كلم\چ ده‌ڕوات.
له هه‌مان كاتدا هیچ ترسێكی تیا نیه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر كاتێك سه‌یاره‌كه نزیك ببێته‌وه له به‌ربه‌ستێك ئه‌وا خۆی ده‌وه‌ستێت.
ڤیدیۆی فه‌رمی:
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=QjJ2wKCMq5w[/youtube]