10
ئەندرۆید 30, حوزه‌یران 2015

هواوەى بەفەرمى پەردەى لەسەر مۆبایلى Honor 7 لادا

Huawei-Honor-7 (2)

ئەمڕۆ کۆمپانیاى (هواوەى) چینى مۆبایلێکى نوێی بەناوى (Honor 7) ڕاگەیاند، مۆبایلەکە خاوەنى ڕوونمایەکى ٥،٢ ئینجە بەڕوونى فوول ئێچ ١٠٨٠ پێکسڵ و بە پرسێسەرێکى Kirin 935 ٦٤بتى هەشتى ناوەکى و بە ڕامێکى ٣ گێگابایتى کاردەکات، مۆبایلەکە بە دوو جۆر بیرگە (١٦ و ٦٤ گێگابایت) بەردەستە.

 مۆبایلى (Honor 7) کامێراى پێشەوەی ٨ مێگاپێکسڵە کە تایبەتە بە وێنەگرتنى سێڵفى(خودوێنە) و پەیوەندى ڤیدیۆیی بە کوالێتى بەرز، هەرچى کامێراى سەرەکیە ٢٠ مێگاپێکسڵە لە جۆرى Sony IMX230.

مۆبایلەکە بە سیستەمى ئەندرۆید بە وەشانى ئەندرۆید (لۆلیپۆپ) کاردەکات و خاوەنى تایبەتمەندى (پەنجەمۆر)ـە، وەک کۆمپانیاکە دەڵێت کە ئەم تایبەتمەندییە لە تواناى دایە تەنها لەماوەى ٠،٥ چرکە مۆبایلەکە بکاتەوە. مۆبایلەکە پاتریێکى بەهێزى ٣١٠٠ میلى ئەمپێر لەسەرە و پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى چوارەم دەکات.

مۆبایلى (Honor 7) لە حەوتى مانگى داهاتوودا (مانگى ٧) لە بازاڕەکانى چین بەنرخى تەنها ٣٢٥ دۆلار بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن، بەڵام هەر لە ئێستاوە تۆمارکردنى داواکارى کڕین بەردەستە.

 

س/ Gizmochina

بۆچونی تۆ