ئەپ و نەرمەکاڵا
1, تهمموز 2015
بەم زووانە فەرهەنگی Rebin بۆ سیستەمی ویندۆز بڵاودەکرێتەوە.
فەرهەنگی ڕێبین یەکێکە لە فەرهەنگە ناوازەکان کە ماوەیەکی زۆرە بۆ هەردوو سیستەمی مۆبایل _ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس_ وەشێندراوە. ئەم فەرهەگە پێنج زمان لە خۆی دەگرێت و گەڕانەکەیشی وادانراوە بۆ هەر یەک لەو پێنج زمانە دەتوانی بگەڕێیت و وەرگێرانەکەی بە چوار زمانەکەی تر وەرگریت. ئەم فەرهەنگە لەسەر مۆبایل بۆ چالاککردنی پێویستە بە ناردنی بڕێک باڵانس بۆ گەشەپێدەری فەرهەنگەکە چالاکی بکەیت ئەگەر نا تەنها دەتوانی گەڕان بۆ ڕێژەیەکی کەم لە وشەکان بکەیت.
وا دیارە بۆ دواجار گەشەپێدەری ئەم فەرهەنگە بیری لەوە کردووەتەوە بۆ سیستەمی ویندۆز گەشەی پێبدات و بەمەش بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەرییش سودمەندبن لێی. بەگوێرەی ئەو زانیارانەی بۆ ئێمە نێردراون فەرهەنگەکە بۆ سیستەمی ویندۆز لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە و بەرەو تەواوبوونە و لەسەرەوە لە وێنەکە ڕووکاری فەرهەنگەکە دیارە کە ڕووکارێکی قەشەنگ و سادە و جوانی هەیە. جێگای ئاماژەیە ئەم فەرهەنگەش وەکو ئەوەی مۆبایل پێویستە بڕی ٢٠٠٠ دینار باڵانس بنێریت بۆ چالاککردنی.
گەشەپێدەر لە پەیامێکی تایبەتدا بۆ ئێمە نوسیویەتی بەمزووانە بڵاویدەکەینەوە و چاوەڕوان بن ئێمەش یەکەم کەس دەبین لە بڵاوکردنەوەی فەرهەنگەکە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!