بابەتی گرینگ
2, تهمموز 2015
ئامێرێکى نوێ پێوانەى بڕى میزى نێو مەلەوانگەکان دەکات

ئامێرێکى نوێی هۆشمەند بەناوى (دڵۆپ – Drop) لەتوانایدایە ئاستى ڕێژەى ترشى و تفتى و کلۆر نێو ئاوى مەلەوانگەکان و جۆرایەتى ئاو دیاریبکات و لەهەمانکاتدا پلەى گەرمى ئاوەکەش بپێوێت لەم ڕوانگەوە بەکاربەر دەتوانێت ئاگارداربێت لەوە کە ئایە ئاوەکە میزى تێدایە یاخود نا، ئامێرەکە خاوەنى ئەپڵیکەیشنێکى تایبەت بەخۆیەتى بۆ هەردوو سیستەمى ئەندرۆید و ئاى ئۆ ئێس تاوەکو ئەنجامەکان بۆ بەکاربەر بنێرێت.
وە هەروەها بەکاربەر دەتوانێت ئاگاداربێت لەو گۆڕانەى کە لەپڕ بەسەر ڕێژەى تفتى و ترشى ئاوەکەدادێت و ئامێرەکە ئاگادارى دەکاتەوە کە کەسێک میزى کردووە لە نێو مەلەوانگەکەدا، لەهەمانکاتدا ئەپەکە تیشک ناخەنە سەر ئەوەى کە ئاستى میز لە ئاوەکەدا چەندە چونکە ترشى و تفتى میز لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى تر دەگۆڕێت، بەلکو ئەپەکە وەک ڕێبەرێک بەکار دەهێنرێت. هاوکات بەرکاربەر ئاگادار دەکاتەوە لەوەى کە کەى پێویستە ئاوەکە بگۆڕدرێت وە ئایە ئاوەکە گونجاوە بۆ مەلەکردن یاخود نەخێر.
لە ئێستادا ئامێرى (دڵۆپ – Drop) لە پێگەى کیک ستارتەر بۆ پشتگیرى کردن و تاقیکردنەوە بەردەستە بۆ فرۆشتن بەنرخى ١٩٩ دۆلار و لە هاوینى ساڵى داهاتوو واتە مانگى حەوت بەشێوەیەکى فەرمى بەردەست دەبێت بەنرخى ٢٩٩ دۆلار.
[youtube]https://www.youtube.com/watch?v=_6gcASDaVpc[/youtube]
س/ Kick Starter , BGR
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".