ئەندرۆید
4, تەممووز 2015
ڕیژەى داگرتنى وێبگەڕى کڕۆم لە کۆگاى گوگڵ پلەى گەیشتە ملیارێک

ڕیژەى داگرتنى وێبگەڕى (گوگڵ کڕۆم) لە کۆگاى گوگڵ پلەى گەیشتە ملیارێک، ئەمە پاش ئەوە دێت کە هەفتەى پێشوو ئەپى تایبەت بە گفتوگۆکردن (Hangouts) کە سەر بە هەمان کۆمپانیایە، ڕێژەى ملیارێک داگرتنى تێپەڕاند.
لە ئێستادا کۆگاى گوگڵ پلەى نزیکەى ١٢ ئەپڵیکەیشنى تێدا هەیە کە ڕێژەى داگرتنیان گەیشتۆتە ملیارێک، وە زۆربەیان ئەپەکانى کۆمپانیاى گوگڵ و فەیسبووکن.
وێبگەڕى کڕۆم لە پلەى یەکەمى خێراترین وێبگەڕەکانى جیهاندا دێت، کە وەشانى تاقیکارى ئەم وێبگەڕە لە سەرەتاى ساڵى ٢٠١٢ بۆ سیستەمى ئەندرۆید وەشێنرا، کە تەنها پشگیرى وەشانى ئەندرۆیدى ٤،٠ دەکرد، دواى چەند مانگێگ ئەم وێبگەڕە بەشێوەیەکى جێگیر (pre-installed) لە نێو وەشانى ئەندرۆید ٤،١ لەسەر ئامێرى نێکسس ٧ دامەزرا.

س/ Ardroid, AndroidPolice
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".