بابەتی گرینگ
4, تهمموز 2015
مۆبایلى Oppo Mirror 5s ڕاگەیەندرا

دوێنێ کۆمپانیاى Oppo مۆبایلى (Oppo Mirror 5s)ـى لە وڵاتى تایلەند ڕاگەیاند، کە لەخوارەوە دانە بەدانەی تایبەتمەندیەکانمان بۆ ڕیزکردوون، فەرموون:
- قەبارەى ڕوونماکەى ٥ ئینجە بەڕوونى ٧٢٠ پێکسڵ و بەچڕى ٢٩٤ پێکسڵ لەهەر ئینجێکدا.
- پرۆسێسەرێکى Snapdragon 410 چوار ناوکى هەیە بەخێرایی ١،٢ گێگاهێرتز.
- گرافیکى Adreno 306ـە.
- ڕامەکەى بریتیە لە ٢ گێگابایت.
- بیرگه‌ی ناوه‌وه‌ی بریتیه له ١٦ گێگابایت وه ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی بیرگه‌ی ده‌ره‌كی microSD بۆى زیاد بکرێت.
- کامێراى دواوەى ٨ مێگاپێکسڵە.
- کامێراى پێشەوەى ٥ مێگاپێکسڵە.
- پاتریەکەى ٢،٤٢٠ میلى ئەمپێرە.
- بە سیستەمى ColorOS 2.1 کاردەکات لەسەر بنەماى ئەندرۆید ٥،١.
کۆمپانیاى Oppo تاوەکو ئێستا هیچ زانیاریەکى دەربارەى نرخ و کاتى خستنە بازاڕی ئەو مۆبایلە نوێیەى نەدرکاندووە.
س/ Ardroid
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوه‌یەكی گشتگیر له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبه‌تیش له سیسته‌مى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى هه‌موو تاكێكی كورد سوودمهندبن له ته‌كنه‌لۆژیا و شتێكی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی ته‌كنه‌لۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".