بابەتی گرینگ
6, تهمموز 2015
وەن پڵەس نرخى مۆبایلى One Plus 2 ڕاگەیاند

کۆمپانیاى (وەن پڵەس)ـى چینى، لە هەژمارى فەرمى خۆیان لە جریوەیەکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر نرخى مۆبایلى هۆشمەندى نوێی (One Plus 2)ـى ڕاگەیاند.
لە جریوەکەدا ئەوە ڕاگەیاندراوە کە نرخى مۆبایلى (وەن پڵەس ٢) کەمترە لە ٤٥٠ دۆلارى ئەمریکى،وەک لە جریوەکەدا (پیت لاو) بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى وەن پڵەس دەڵێت: “دەتوانم بەڵین بدەم کە نرخى وەن پڵەس ٢ کەمتر دەبێت لە ٤٥٠ دۆلارى ئەمریکى“

لە ماوەى ڕابردوودا کۆمپانیاى وەن پڵەس ڕیکەوتى ڕاگەیاندنى مۆبایلى وەن پڵەس ٢ ڕاگەیاند ، لەگەڵ چەند تایبەتمەندیەکى مۆبایلەکە، کە وەک ڕاگەیەندراوە پشتگیرى کەیبڵى (USB Type-C) دەکات و بە پرۆسێسەرێکى کوالکۆم Snapdragon 810 v2.1 کار دەکات و ئەوەشى درکاندووە کە بەڕێگەیەکى نوێ و جیاواز ئەو مۆبایلە ڕادەگەیەنن ئەویش بەڕێگەى تەکنەلۆژیاى (ڕاستى خەیاڵى – Virtual Reality).
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".