ئینتەرنێت
7, تهمموز 2015
تویته‌ر له‌مه‌ودوا ڕێگه‌ت پێده‌دا ڕۆژی له دایك بوونت پیشان بده‌یت و ئاهه‌نگ بگێریت.
تویته‌ر له‌مه‌ودوا ڕێگه‌ت پێده‌دا ڕۆژی له دایك بوونت پیشان بده‌ی و ئاهه‌نگ بگێری، وا بڕیاره ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه بۆ هه‌موو به‌كاربه‌ران بخرێته كار له ڕۆژی دووشه‌ممه، ڕۆژی له دایك بوونت له لای چه‌پی شاشه‌كه‌ت ده‌رده‌كه‌وێت له ژێر وێنه‌ی پرۆفایله‌كه‌ت وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه دیاره.
كاتێك ده‌گه‌یته ڕۆژی له‌دایك بوونت ئه‌وا چه‌ندین میزەڵان له‌سه‌ر شاشه‌كه‌ت ده‌بینیت و له جوڵه‌دان، هه‌مان كارگه‌ری له مۆبایله‌كاندا به‌دی ده‌كرێت.

جێگای ئاماژه‌یه تایبه‌تمه‌ندیه‌كه به ته‌واوه‌تی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه كه ئایا كێ ببینێ و كێ نه‌بینێ.

سه‌رچاوه: Mashable