بابەتی گرینگ
7, تهمموز 2015
وەن پڵەس تایبەتمەندیێکى ترى مۆبایلى OnePlus 2 ڕاگەیاند!

چەند کاژێرێک پێش ئێستا کۆمپانیاى وەن پڵەس لە جریەوەیەکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر ڕایگەیاند کە مۆبایلى (OnePlus 2) قەبارەى ڕامەکەى ٤ گێگابایتە لە جۆرى (LPDDR4) کە هەمان جۆرى ئەو ڕامەیە کە مۆبایلى Galaxy S6 هەیەتى.
ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمپانیاکە لەماوەى ڕابردوودا چەندەها تایبەتمەندى ترى مۆبایلى ناوبراوى ڕاگەیاند، وەک جۆرى پرۆسێسەر و تایبەتمەندى پەنجەمۆر و تایبەتمەندى پشتگیرى کەیبڵى USB Type-C و نرخەکەى کە کەمترە لە ٤٥٠ دۆلارى ئەمەریکى.
جێگەى بیرهێنانەوەیە کە وادەى پەردە لەسەر لادانى مۆبایلە نوێکە دەکەوێتە کۆتایی ئەم مانگە ٢٧/٧ بەڵام وا پێدەچێت تا ڕۆژى ڕاگەیاندنەکەى کۆمپانیاکە ئۆقرە نەگرێت و گشت تایبەتمەندیەکانى ڕابگەیەنێت! بەگوێرەى ئەوەى کە زۆرترین تایبەتمەندى درکاندووە.

دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".