ئەندرۆید
9, تەممووز 2015
ئێڵ جى مۆبایلى LG G4 Beatى ڕاگەیاند

کۆمپانیاى ئێڵ جى کۆرى نوێترین مۆبایلی خۆی بەناوی (LG G4 Beat) ڕاگەیاند کە خاوەنى تایبەتمەندیێکى ناوەندی و دیزاینێکى هاوشێوەى (LG G4)ـە. لەخوارەوە دانە بەدانەی تایبەتمەندیەکانمان بۆ ڕیزکردوون، فەرموون:
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایلی LG G4 Beat:
- خاوەنى ڕوونمایێکى ٥،٢ ئینجە بەڕوونى ١٠٨٠ پێکسڵ.
- پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی Snapdragon 615ی هەشت ناو‌کی هەیە.
- بیرگه‌ی ناوه‌وه‌ی بریتیه له ٨ گێگابایت وه ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی بیرگه‌ی ده‌ره‌كی بۆى زیاد بکرێت لەجۆرى microSD.
- ڕوونى کامێراکەى بەپێى مۆدێلەکەى دەگۆڕێت، کامێراى ١٣ مێگاپێکسڵ تایبەت بە ئەمریکاى لاتین و کامێراى ٨ مێگاپێکسڵ بۆ گشت جیهان.
- ڕامەکەى ١،٥ گێگابایتە.
- کامێراى پێشەوەى بۆ هەردوو جۆر ٥ مێگاپێکسڵە.
- پاتریەکەى ٢٣٠٠ میلى ئەمپێرە کە تواناى گۆڕینى هەیە.
- بە سیسته‌می وەگەرخەرى ئه‌ندرۆید 5.1.1 (لۆلیپۆب) کاردەکات.
ئێڵ جى دەڵێت کە ئامێرەکە یەکەمجار بەردەست دەبێت لە بازاڕەکانى ئەوڕوپا و ئەمریکا لاتین، تاوەکو ئێستاش وادەى خستنەبازاڕى لە دەوڵەتەکانى تر و نرخەکەى ڕانەگەیاندووە.
س/ Ardroid , LG News Room
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوه‌یەكی گشتگیر له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبه‌تیش له سیسته‌مى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى هه‌موو تاكێكی كورد سوودمهندبن له ته‌كنه‌لۆژیا و شتێكی ئه‌وتۆ ده‌رباره‌ی ته‌كنه‌لۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".